سەڵاحەدین سیامەند گەڕایەوە كوردستان
18 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)--دوای ئەوەی یانەی زاخۆ بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی لە خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەك لە یاریزانانی دەرەوەی شارەكەی مۆركرد، لە هەوڵێكی چاوەڕوان نەكراویشدا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی هەولێر ئەستێرەی گەشاوەی شاری هەولێر سەڵاحەدین سیامەند مۆركرد،و هەریەك لە یاریزانان سەفوان عەبدولغەنی ویاریزانێكی بەرازیلیش لە ژێر تاقیكردنەوەدایە بۆئەوەی گرێبەستی لەگەڵ مۆربكەن، لەم بارەشەوە عەبدول جەبار سەیفەدین جێگری سەرۆكی یانەی زاخۆ بۆفایلی وەرزشی گوڵان گوتی " بەڕاستی ئێمە لە هەوڵی بەهێز كردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەمانین بۆخولی بژاردەی عێراقی، دوای چەندین گفت وگۆ توانیمان گرێبەست لەگەڵ یاریزانی بەتوانای شاری هەولێر كە ماوەیەكە لە دەرەوەی عێراق یاری كردوە سەلاحەدین سیامەندمان هێنایە ریزی یانەكەمان و گرێبەستیشمان بەبڕی 120ملیۆن دینار لەگەڵ یاریزانی یانەی شورتە سەفوان عەبدول غەنی مۆركردوە بۆیەك وەرزگوتیشی یاریزانی بەرازیلی ئەلمێدا لە ژێر تاقیكردنەوەی دەستەی ڕاهێنەرانە و تاكو بە تەواوی تاقی نەكرێنەوە ئێمە گرێبەستیان لەگەڵ واژوو ناكەین، لە بارەی بڕی گرێبەستی یاریزانی سەڵاحەدین سیامەندیش ناوبراو ئامادە نەبوو بڕی گرێبەستەكەی ئاشكرا بكات، لەلایەن خۆشیەوە سەڵاحەدین سیامەند بۆفایلی وەرزشی گوڵان گوتی " خۆشحاڵم كە ئەمجارشە هاتمەوە هەرێمی كوردستان لەگەڵ یانەی زاخۆی دەلال گرێبەستم مۆركردوە بەهیوای ئەوەم بتوانم ئەنجامێكی باش و ئاستێكی دڵخۆشكەر لەگەڵ ئەو یانەیە پێشكەش بكەم و خزمەتی ئەو یانەیە بكەم.