ئەمرۆ هەولێر لە تاقی كردنەوەیەكی گرنگدا ڕووبەرووی كیلانتانی مالیزی دەبێتەوە

ئەمرۆ هەولێر لە تاقی كردنەوەیەكی گرنگدا ڕووبەرووی كیلانتانی مالیزی دەبێتەوە
18 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)-بریارە ئەمرۆ سێ شەمە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری یارییەكی گرنگی جامی ئاسیا لە یارییەكانی قۆناغی هەشتەم لە نێوان هەردوو یانەی هەولێروكیلانتانی مالیزی لە ئامێز بگرێت، یاریدەدەری ڕاهێنەری هەولێریش ئاشكرای كرد كە یانەی هەولێر بۆئەم یارییە ئامادەیە.
دوای وەستانی بۆزیاتر لە دوو مانگ لە یارییەكانی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا، بریارە ئەمرۆ سێ شەمە لە چەندین یاریگای جیاجیای ولاتانی عەرەبی یارییەكانی قۆناغی هەشتەمی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا ئەنجام بدرێت، یانەی هەولێری نوێنەری یانەكانی عێراق و كوردستان لە تاقی كردنەوەیەكی گرنگدا لە كاتژمێر شەش و نیوی ئێوارەی ئەمرۆ لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی هەولێر میوانداری یانەی كیلانتانی وڵاـی مالیزیا دەبێتەوە، بۆئەم یارییەش یانەی هەولێر كەمپێكی مەشقی چڕوپری ئەنجامداوە بۆئەوەی بە باشترین شێوە خۆی ئامادە بكات، لەم بارەشەوە بۆسایتی گوڵان عومەر مەجید یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی هەولێر گوتی " ئامادەكارییەكی یەكجار باشمان ئەنجامداوە بۆئەنجامدانی ئەم یارییە چارەنوسازە یاریزانانی تیپەكەمان هەموویان بەگوروتینەوە لەم یارییە دەڕوانن، چاوەڕوانی ئەوەن ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست هبێنین خۆمان بگەینە یارییەكانی قۆناغەكانی داهاتوو، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە و تەواوی یاریزانەكانمان ئامادەن و هەریەك لە یاریزانان مستەفا كەریم كارەكانی تەواو بووە دەتوانی یاری بكات وهاوارمەلا محەمەد ڕەنگە نەتوانی بەشداربێت چونكە كێشەی ئیستغنای هەیە، هەرچەندە هاوار كێشەی نەهاتنی ئیستغناكەی هەیە، بەڵام ڕەنگە یەكێـتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی رێگەمان بدەن بۆئەوەی یاری پێبكەین، گوتیشی كارمان بۆئەوە كردوە لەگەڵ دەستەی ڕاهێنەران كە بە چ شێوازێك ڕووبەرووی تیپی كیلانتانی ببینەوە هەر چەندە زانیاری تەواومان لەسەر شێوازی یاری كردنی تیپی میوان هەیە لە ئێستاشدا ئەوان گۆڕانكاریان لەتیپەكەیان كردوە بەڵام ئێمە بە پشتیوانی خوا دەتوانین بەربەستی ئەوانیش ببڕین، ئەنجامدانی ئەو كەمپە مەشقیەو و ئەنجامدانی چەند یارییەكی دۆستانە لە وڵاتی ئوردەن سودێكی زۆرمان لێبینیوە بەهیوای ئەوەشین بتوانین باشترین ئاست و ئەنجام پێشكەش بكەین و بتوانین سەركەوتنێكی گرنگ بەدەست بهێنین .
Top