مانچینی: مۆرینۆ سپێشەڵ وەن نییە
مۆرینۆ چەند ساڵێك لەمەوبەر خۆی ناونا سپێشەڵ وەن بەهۆی ئەو دەستكەوتە زۆرانەوەی لە جیهانی تۆپی پێدا بەدەستی هێناوە، ئەمە بەر لەوەی ئەمساڵ دوای بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی ئاشكرای بكات شایستەی ئەوەیە پێی بگوترێ یۆنیك وەك "تاكە سەركەوتوو".
مانچینی گوتی ئەوەی مۆرینۆ بەدەستی هێناوە لە دەستكەوتەكان بە پلەی یەكەم بۆ یاریزانەكان دەگەڕێتەوە، تەنانەت بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەلایەن ئینتەرمیلانەوە بە تیپێك بوو كە من دروستم كرد.
مانچینی هەروەها گوتی من لەگەڵ ئینتەرمدا و لە ماوەی 3 وەرزدا 7 نازناوم بەدەستهێنا، ئەوەی لە دەرەوەی یاریگا روودەدات گرنگ نییە، بەڵكە ئەوەی ناو یاریگا گرنگە و ئەوەش بە یاریزانان دەكرێت.