نیمار: نامەوێ ببمە باشترین یاریزانی تۆپی پێ

نیمار: نامەوێ ببمە باشترین یاریزانی تۆپی پێ
نیمار داسیلڤای هێرشبەری دەركەوتووی بەرازیلی و یاریزانی یانەی سانتۆس ئاشكرای كرد بوون بە باشترین یاریزانی جیهانی نەكردووەتە ئامانجی خۆی لە جیهانی تۆپی پێدا.
نیماری تەمەن 20 ساڵ لە لێدوانی بۆ تەلەڤزیۆنی گڵۆبۆی بەرازیلی گوتی لەم ماوەیەدا ئامانجك بەشداریكردنە لە هەموو یارییەكاندا، لەگەڵ بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر بۆ یانەی سانتۆس، هەروەها ئامادەبوونی بەردەوام لە ریزەكانی هەڵبژاردەی بەرازیل.
ئەو ئەستێرە نێودەوڵەتییە هەروەها گوتی تا ئێستا روون نییە لەلام بۆچی لە بردنی تۆپ لە یاریزانی بەرامبەر سەركەوتووم كە بەهۆیەوە بەرگریكەرەكان توانای كۆنترۆڵكردنی ئەویان نامێنێت، بەڵام ئەو دووپاتیكردەوە كە لە منداڵییەوە لە ماڵەوە مەشق دەكات و هەوڵدەدات خۆی پێش بخات و ئاستی بەرز بكاتەوە.
پێشتر یانەكانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە و چێڵسی ویستی خۆیان بۆ كڕینی نیمار دەبڕیوە كە دیارترین ئەستێرەی ئێستای تۆپی پێی بەرازیلە.
Top