بۆسكێچ: بیر لەوە ناكەینەوە ریال چی بەسەردێت

بۆسكێچ: بیر لەوە ناكەینەوە ریال چی بەسەردێت
سێرجیۆ بۆسكێچی یاریزانی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە گوتی بیر لەوە ناكەینەوە یانەی ریال مەدرید چی بەسەر دێت و كێشەكانی چین، ئەوەی بەلامانەوە گرنگە خۆمانین.
بۆسكێچ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی جیاوازی خاڵەكانی نێوانمان لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە 8 خاڵ، ئەمە شتێكی چاوەڕێنەكراوە، بەڵام هێشتا خول لە سەرەتادایە و ئەوەی بەلای ئێمە گرنگە تەنیا بیركردنەوەیە لە خۆمان.
بۆسكیچ لە بارەی بردنەوەی دوو یاری لەسەر دوو یاریگا كە وەرزی رابردوو یانەكەی تێدا دۆڕا كە ئەویش رینۆ دی ناڤارا و كۆلیسۆ ئەلفۆنسۆ بوو گوتی هەر وەرزێك تایبەتمەندی خۆی هەیە، بردنەوەی هەموو خاڵەكان زەحمەتە، بەڵام گرنگیشە نەهێڵین خاڵی زۆرمان لەدەست بچێت.
Top