خولی 16ی ئاب و هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلۆل بە كۆتایی هات

خولی 16ی ئاب و هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلۆل بە كۆتایی هات
گوڵان:كارزان كانەبی
16 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)-لە یادی دامەزراندی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلولی مەزن خولێكی تێنسی سەرمێز كۆتایی هات.
لە درێژەی كارو چاڵاكیەكانی وەرزشی لە یادی 66ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و51مین ساڵەی هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلولی، لێژنەی ناوچەی ئاراسی مامۆستایان هەڵسا بە ئەنجامدانی خولێكی وەرزشی لە یاری تێنسی سەرمێز بۆزیاتر لە 40 مامۆستایانی سنوری رێكخراوەكانی ناوچەی مامۆستایان، یارییەكانیش بە شێوازی یەك دۆڕان ئەنجام دەدرا، لە خولەكەش یاریزانانی بەشداربوو توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان یاریزانان لە ئەنجامدا هەردوو یاریزان (جەمیل حوسێن و ئەمجدقادر)گەیشتە یاری كۆتایی، لە یاری كۆتایشدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری وەرزش دۆست یاریزان جەمیل حوسێن توانی بە ئەنجامی (2-1)گێم یارییەكە بباتەوە ببێتە پاڵەوانی خولەكە،لە كۆتایشدا لەلایەن ئامادەبووان خەڵات ودیاری بەسەر یاریزانە سەركەوتوەكان دابەشكرا، شایەنی باسە ساڵانە بەبۆنەی یادەكان چەندین خولی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت .
Top