یانەی دهۆك خەلات كرا

یانەی دهۆك خەلات كرا
گوڵان:كارزان كانەبی
16 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)-دوای ئەوەی یانەی دهۆك توانی پلەی دووەمی خولی بژاردەی عێراقی بەجەست بهێنێ بەم بۆنیەشەوە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك یانەی دهۆكی خەڵات كرد.
دوای ئەوەی یانەی دهۆك توانی شان بەشانی یانەی هەولێری هەرێمی كوردستان لە خولی بژاردەی پلەی دووەمی بەدەست بهێنێت پلێتی سەركەوتن بۆخولی ئاسیا بەدەستبهێنێت، بەم بۆنەیەوەش چەندین لایەنی پەیوەندیدار یانەی دهۆكی خەلات كرد، ئەنجومەنی پارێزگای دهۆكیش یانەی دهۆكی خەلات كرد، دكتۆر فازل عومەر سەرۆمی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك لە سەرەتا ئەوەی راگەیاند ئێمە خۆشحالینكە یانەی دهۆك پلەی دووەمی بەدەست هێناوە بەشداری جامی ئاسیاش دەكات لە وەزری نوێ، ئەمە دەستكەوتێكی گرنگە بۆشاری دهۆك هیواداریشم یانەی دهۆك بەردەوام بێت لەسەر ئەو دەستكەوتە گرنگانە، لەلایەن خۆشیەوە سەعید ئەحمەد سەرۆكی یانەی دهۆك سوپاسی خۆی پێشاندا كەوا ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك خەڵاتی یانەكە دەكاتە ئەو خەڵاتەش دەبێتە پاڵپشتێكی باش بۆیاریزانەكان كە ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنین،گوتیشی پارێزگاری دهۆك تەمەر رەمەزان بەردەوام پاڵپشتی یانەی دهۆكە گوتیشی ئێمەش پلانی باشتر دابنێن بۆپێشخستنی یانەی دهۆك، گوتیشی شان بەشانی یانەی دهۆك بتوانین ئەنجامی باشتر تۆماربكەین.
Top