زاخۆ لە توركیا خۆی ئامادە دەكات
16 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)-مەبەستی ئەنجامدانی كەمپێكی مەشق وڕاهێنان تیپی تۆپی پێی یانەی زاخۆ كەمپێكی مەشقی لە وڵاتی توركیا ئەنجام دەدات.
بەمەبەستی بەهێزكردن و باشتر ئامادەكردنی پێك هاتەی یانەكەی لە خولی بژاردەی عێراقی و بەدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستە و خۆئامادەكردنێكی توكمە بۆ وەرزی نوێ خولی بژاردەی عێراقی تۆپی تۆپی پێی خولی بژاردەی عێراقی یانەی زاخۆ دوێنێ شەمە تپیی تۆپی پێی یانەی زاخۆ بەڕەوو وڵاتی توركیا دەكەوێتە رێ، لەم بارەشەوە بۆسایتی گوڵان عەبدول جەبار سەیفەدین جێگری سەرۆكی یانەی زاخۆ گوتی " بەمەبەستی باشتر خۆئامادەكردنمان بۆوەرزی نوێ و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی باش لەم وەرزەی خولی بژاردەی عێراقی و گونجاندانی كەشێكی لە بار بۆیاریزانانی یانەكەمان ئەمرۆ یەك شەمە بەڕەوو وڵاتی توركیا دەكەوینە رێ، لە ئەستەمبۆل كەمپێكی مەشق و ڕاهێنان بۆماوەی 15رۆژ ئەنجام دەدەین و تەواوی یاریزانەكانیشمان لەگەڵ یانەی زاخۆ بەشدار دەبن ویاریزانە نوێیەكانیشمان ئەوانەی گرێبەستی تازەمان لەگەڵیان مۆركردوە لە وڵاتی توركیا پەیوەندیمان پێوە دەكەن، گوتیشی هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە ومەشقەكانمان چڕكردیتەوە بۆئەوەی تیپێكی توكمە درووست بكەین، گوتیشی ئەمساڵ تیپكەمان جیاوازە لە یاریزانی بەتوانامان لەسەر ئاستی ئاسیا هێناوەتە ریزی یانەكەمان و خاوەنی ڕاهێنەرێكی بەتواناشین لە یانەی زاخۆ و محەمەدقەویزدڵنیا كە دەتوانین لەم وەرزە بتوانین ئەنجامێكی شایستە ب دەست بهێنین، بریاریشە چەند یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری لەگەل تیپەكانی وڵاتی توركیا ئەننجام بدەین .جێگای ئاماژە پێكردنە وەرزی ڕابردوو یانەی زاخۆ پلەی پێنجەمی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی بەدەست هێنا .