مۆرینۆ: ئەمە تیپی من نییە
مۆرینۆ دوای یارییەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی یارییەكە لەسەرەتاوە تا كۆتایی خراپ بوو، شڤیلیە شایستەی بردنەوە و ئێمەش شایستەی دۆڕان بووین.
هەروەها گوتی تیپەكەی من لە یاریگادا نەبوو، ئەوە تیپی من نییە، من بەرپرسیارم لە دۆڕانەكەی ئەمشەو و ئەوەی روویدا هەمووی لە ئەستۆی منە.
پاڵەوانی ئیسپانیا لە 4 یاری رابردوویدا تەنیا 4 خاڵی بەدەستهێناوە لە بردنەوە و یەكسان بوون و دوو دۆڕاندا.
مۆرینۆ هەروەها گوتی ئاستمان زۆر خراپ بوو، ناتوانین لۆمەی كەس بكەین، یاریزانەكان بێپلان و بێ ئامانج یارییان دەكرد، سڤیلیەش لە سەرەتاوە تا كۆتایی هەوڵیدا بۆ بردنەوە یارییەكە و ئەوەی ویستی بەدەستی هێنا.