لە یاری ژمارە 700 دا سكۆڵز گۆڵ تۆمار دەكات
سكۆڵز لە رووبەڕووبوونەوەی یانەكەی و یانەی ویگان ئەتلەتیكدا توانی گۆڵێك لە كۆی ئەو 4 گۆڵە تۆمار بكات كە تیپەكەی تۆماری كردز
ئەو یاریزانە ساڵی 1993 كاروانی پیشەگەرانەی خۆی دەستپێكرد و وەرزی رابردوو بڕیاریدا واز بێنێت، بەڵام سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری یانەكە داوای گەڕانەوەی لێكرد و ئەویش ئەوەی جێبەجێ كرد.
فێرگسۆن دڵخۆشی خۆی بە ئاستی تیپەكەی و ئاستی سكۆڵز لە یارییەكەدا دەربڕی و گوتی شتێكی جوانە كاتێك دەبینین سكۆڵز لە یاری ژمارە 100 و 300 و 400 و 500 و 700ی خۆیدا گۆڵ تۆمار دەكات، ئەوە منی زۆر دڵخۆش كردووە.
سكۆڵز كە ساڵی 2004 وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێناوە، 68 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامداوە.