جەماوەری میلان هێرشدەكەنە سەر یاریزانانی تیپەكەیان
لە یارییەكەدا میلان ئاستێكی خراپ و بێتوانای پێشاندا و نەیتوانی لە میوانەكەی بباتەوە، بەوەش لە سێیەم یاری خۆیدا لە خولی ئیتاڵی تووشی دووەم دۆڕان هات.
ئەم دۆڕانە فشارەكانی سەر ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی میلان زیاد كرد كە بەهۆی ئاستی خراپی تیپەكەیەوە كەوتووە ژێر فشارێكی زۆرەوە.
كێشەی ئەلێگری تەنیا لەگەڵ هاندەرانی تیپەكەیدا نییە و پێشتر لەگەڵ ئەدریانۆ گالیانی جێگری سەرۆكی یانەكەدا تووشی ناخۆشی هات دوای دۆڕانی یارییەكی دۆستانە لە هاوینی ئەمساڵدا بەرامبەر ریال مەدریدی ئیسپانی 5-1.
ئەلێگری گوتی دۆڕانی دوو یاری لەسەر یاریگای خۆت لە سەرەتای وەرزدا كارێكی باش نییە.
یانەی میلان لە هاوینی ئەمساڵدا جیا لە دوورخستنەوەی ژمارەیەكی زۆری یاریزانە بەتەمەنەكانی لە شێوەی ئینزاگی و سیدۆرف و گاتۆزۆ، هەردوو ئەستێرەی خۆی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج و تیاگۆ سیلڤای فرۆشتە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.