شڤانشتایگەر: سەرەتای بەهێزمان، مژدەی كۆتایی باشی پێیە

شڤانشتایگەر: سەرەتای بەهێزمان، مژدەی كۆتایی باشی پێیە
باستیان شڤانشتایگەری ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دڵخۆی خۆی بە ئاستی تیپەكەی لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا پێشاندا دوای ئەوەی سێیەم یاری لەسەر یەكی لە یانەی ماینز بردەوزە.
ماریۆ مانزۆكیچ و شڤانشتایگەر و تۆنی كرووس گۆڵەكانی بایرنیان لەو یارییەدا تۆمار كرد.
شڤاینی لە دوای یارییەكە دڵخۆشی خۆی بە ئاستی تیپەكەی دەربڕی و گوتی ئەوەی ئێستا هەیە دڵخۆشمان دەكات بە ئایندە.
شڤانشتایگەر لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی كیكەری ئەڵمانی لە دوای یارییەكە گوتی ئاستێكی بەرزمان پێشكەشكرد و یاری دوای یاری دەیسەلمێنین كە ئێمە بە هێزێكی زۆرەوە بەڕێوەین.
هەروەها گوتی ئاستی بەرزمان لە سەرەتای وەرزدا و بردنەوەی سێ یاری لەسەریەك، دڵخۆشی كردووین بەوەی دەتوانین بە گەشبینییەوە لە ئایندەی خۆمان بڕوانین، پێم وایە ئەم كارە لە كۆتایی وەرزدا بەرهەمی ناوازەی دەبێت، ئەویش بەدەستهێنانی نازناوەكانە.
Top