رۆناڵدۆ: میسی لە رۆناڵدۆ باشترە
ئەو هێرشبەرە ناوازەیەی بەرازیل لە لێدوانی بۆ یەكێك لە بەرنامە تەلەڤزیۆنییەكانی بەرازیل لە وەڵامی پرسیارێكدا لەو بارەیەوە گوتی میسی و رۆناڵدۆ باشترینی جیهانن لە ئێستادا، من وەك خۆم میسیم لە رۆناڵدۆ پێباشترە، لەبەرئەوەی سیحر و ئاستێكی تر دەداتە تۆپی پێ، ئەو داهێنانی لە رۆناڵدۆ زیاترە.
هەروەها گوتی وێڕای ئەوەی بەرازیل و ئەرجەنتین بەهۆی تۆپی پێوە هەستەوەرییەكی گەورە لە نێوانیاندا هەیە و هەمووش دەزانن ئەو دۆخە چۆنە، بەڵام من میسیم لە رۆناڵدۆ پێ باشترە و پێم وایە ئەو باشترینی جیهانە.