ئیتۆ گه‌رِایه‌وه بۆ به‌رشه‌لۆنه

هیَرشبه‌رى یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلان سامیۆل ئیتۆ به‌سه‌ردان گه‌رِایه‌وه بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه و چاوى به‌سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان كه‌وت و له رِاهیَنانى رِۆژانه‌ى ئه‌و یانه‌دا ئاماده‌بو.
ئیتۆ پیَنج ساڵ له یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه بو توانى ژماره‌یه‌كى زۆر نازناو له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستبهیَنیَت و له‌ساڵى 2009 رِوى كرده یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان.
له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا ئیتۆ باسى چه‌ند ته‌وه‌ریَكى گرنگى له‌گه‌ڵ رِاهیَنه‌رى به‌رشه‌لۆنه كرد، و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ میسی و پیكى پیۆل كۆبویه‌وه كه له‌هاورِیَ نزیكه‌كانى ئه‌و یاریزانه‌ن.