لیژنه‌ى ئۆلۆمپی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی ئه‌نجامدا
له باره‌گاى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی كوردستان له هه‌ولیَر مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لیژنه‌ى ئۆلۆمپی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی به ئاماده‌بوونی (مه‌لا به‌ختیار) سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب گریَدا, له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه 2 سه‌عاتی خایاند باس له چه‌ندین بابه‌تی وه‌رزشی هه‌نووكه‌یی سه‌ر گۆرِه‌پانی كوردستان وعیَراق كرا و هه‌روه‌ها میوانداریَتی هه‌ولیَر بۆ هه‌ردوو پاڵه‌وانه‌تی عه‌ره‌بی به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی و بادمنتۆن به‌رز راگیرا, سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه دكتۆر (ئالاَن قادر ) ئه‌مینداری لیژنه‌ى ئۆلۆمپی كوردستان گوتی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه راپۆرتی دارایی لیژنه پیَشكه‌ش كرا و هه‌وره‌ها چه‌ندین برِیاری گرنگ دران كه له‌و خالاَنه‌ى خواره‌وه پیَك هاتوون.
1-به‌رز راگرتنی میوانداریَتی كردنی هه‌ولیَر بۆ پاڵه‌وانه‌تی بادمنتۆن و به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی ولاَتانی عه‌ره‌ب به‌رزنرخاندنی رۆڵی لیژنه‌ى ئۆلۆمپی كوردستان له‌و سه‌ركه‌وتنه له هه‌موو رویَكه‌وه .
2- برِیار درا كه له مه‌و لا پاریَزه‌ریَكی تایبه‌ت به لیژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌بیَت كه تایبه‌ت بیَت به كاری یاسایی و كیَشه یاساییه‌كان. به تایبه‌تی دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌نى ئۆلۆمپی له لایه‌ن هه‌ندیَك له میدیاكانه‌وه هیَرشی راگه‌یاندنی كرا سه‌ر,
3-پیَكهیَنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواچوون له‌سه‌ر پرۆژه‌ی پیَشكه‌شكراو له لیژنه‌ى وه‌رزش له به‌رله‌مانی كوردستان.
4-نووسراوی نیَردراو له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به داواكردن ودیاریكردنی بودجه‌ى تازه خرا به‌ر باس و لیًَكۆڵینه‌وه و له‌م باریه‌وه بودجه‌یه‌كی تۆكمه داوا كراوه .
5-برِیاردرا هه‌موو یانه براوه‌كانی كوردستان له‌وانه‌ى پله‌ى یه‌كه‌م تا سیَیه‌میان له خوله‌كانی كوردستان ده‌سته‌به‌ركردوه خه‌لاَت بكریَن و ریَزیان لیَبگیریَت. ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاویَك بۆ هاندانی یانه‌كان بۆ تۆمار كردنی ئه‌نجامی باشتر.
6-به‌رز نرخاندنی رۆڵی نووسینگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كه رۆڵیَكی باشیان هه‌بوه له دروستكردنی تۆرِیَكی باشى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ولاَتانی ده‌ره‌وه‌و ولاَتانی دراوسیَ.
7-برِیار درا په‌یامنیَریَك بۆ هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كان و به‌دوواچوونی چالاكییه‌كانی لیژنه‌ى ئۆلۆمپی له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان هه‌بیَت تا بتوانریَت ئه‌و به‌شه زیاتر ئه‌كتیف بیَت و باشتر كاری راگه‌یاندن ئه‌نجامبدات.
8-سه‌باره‌ت به ژنان به‌رپرسی نووسینگه‌ى ژنان چه‌ندین پیَشنیاری پیَشكه‌شكرد, هه‌ندیَك له‌و پیَشنیارانه شایسته‌ى به‌دواچوون و لیَكۆڵینه‌وه‌ن به وته‌ى ئاماده‌بوان.
9-سه‌باره‌ت به ئیفادی یاریزانان وراهیَنه‌ران و ئیدارییه‌كان كه له‌گه‌ڵ شانده‌كانی هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق بۆ ده‌ره‌وه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن, گه‌ر ئیفاده‌كه له لیژنه‌ى ئۆلۆمپی عیَراق یان له یه‌كیَتیه وه‌رزشییه‌كان سه‌رف بكریَت ناكریَت دووباره ئیفادی بۆ بكریَت.