پاتۆ په‌یامیَك ئاراسته‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات

پاتۆ په‌یامیَك ئاراسته‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
یاریزانى یانه‌ى میلانى ئیتاڵى (ئه‌لیكسه‌نده‌ر پاتۆ)ـى به‌رازیلی سه‌رجه‌م یانه‌كانى بیَ ئومیَد كرد له‌ ئه‌نجامدانى گریَبه‌ست له‌گه‌ڵیدا جگه‌ له‌یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌.

("بیستومه‌ یانه‌ى مانچسته‌ر سیتی ده‌یه‌ویَت بۆندم له‌گه‌ڵ مۆربكات ئه‌مه‌ كاریَكى باشه‌ به‌لاَم من ئاسوده‌م له‌ یانه‌ى میلان ئه‌و یانه‌یه‌م خۆش ده‌ویَت، به‌ته‌نها ئه‌گه‌ر یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ بیه‌ویَت بۆندم له‌گه‌ڵ مۆربكات رِازى ده‌بم")
ئه‌مه‌ ئه‌و په‌یامه‌ بو كه‌ پاتۆ ئاراسته‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ و سه‌رجه‌م یانه‌كانى ترى كردبو كه‌ جگه‌ له‌یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌رجه‌م یانه‌كانى ترى بیَ ئومیَدكرد له‌ مۆركردنى گریَبه‌ست له‌گه‌ڵیدا.
Top