"مه‌سعود ئۆزیَل گومرِایه"
"مه‌سعود ئۆزیَل گومرِایه" ئه‌مه ئه‌و ده‌سته‌واژه بو كه هانده‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى توركیا به‌رامبه‌ر یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا و به‌رِه‌گه‌ز تورك (مه‌سعود ئۆزیَل) به‌كارده‌هیَنا به‌هۆى یارى كردنى ئه‌و یاریزانه بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا.
ئۆزیَل به‌رِه‌گه‌ز خه‌ڵكى توركیایه به‌لاَم هه‌ڵگری رِه‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانیایه بۆیه یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا ده‌كات ئه‌مه‌ش بوه هۆى تورِه‌یی هانده‌رانى توركیا.
له‌میانى یاریه‌كانى پالاَوتنى یۆرۆی 2012 هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى توركیا و ئه‌ڵمانیا رِوبه‌رِوى یه‌كتر بونه‌وه ئه‌ڵمانیا توانى به‌ئه‌نجامى سیَ گۆڵی بیَ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه بباته‌وه و مه‌سعود ئۆزیَل توانى گۆڵیَك له هه‌ڵبژارده‌ى توركیا تۆمار بكات.