له‌ خولى پله‌ پله‌ یه‌كى كوردستان، پیشه‌سازى تووشى دۆرِان هات

له‌ خولى پله‌ پله‌ یه‌كى كوردستان، پیشه‌سازى تووشى دۆرِان هات
گولاَن :كارزان كانه‌بى

رۆژى دووشه‌ممه‌ هه‌فته‌یه‌كى نوىَ له‌ یارییه‌كانى خوڵى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ چوو یانه‌ى پیشه‌ سازیش تووشى دۆرِان هات.
له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان له‌ قۆناغى دووه‌م رۆژى دووشه‌ممه‌ هه‌شت یارى گرنگ له‌ چه‌ند یارگاییه‌كى شاره‌كانى كوردستان ئه‌نجام دران .یانه‌ى پیشه‌سازى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌رووى یانه‌ى سلاڤى شارى كه‌ركوك بووه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى پیشه‌ سازى تووشى دۆرِان هات به‌ ئه‌نجامى (2-1) گۆڵ.یانه‌ى هه‌لۆ میواندارى یانه‌ى سمێل كردو له‌م یاریشدا یانه‌ى هۆلۆتوانى یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى (1-0)،گۆڵ براه‌وه‌ بوو ،یانه‌ى سلێمانى رووبه‌رووى یانه‌ى كۆیه‌ بووه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى سلێمانى به‌ ئه‌نجامى (4-0)گۆڵ توانى له‌ یانه‌ى كۆیه‌ بباته‌وه‌ ،یانه‌ى شه‌قلاوه‌ش رووبه‌رووى یانه‌ى هاوكارى دووز بووه‌ توانى یارییه‌كه‌ى به‌ ئه‌نجامى (1-0)گۆڵ بباته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى یارییه‌كانى تره‌ .
ده‌ربه‌ندیخان -ئاشتى (0-0)گۆڵ
زاخۆ-گاره‌(2-0)گۆڵ
چه‌مچه‌ماڵ-ئالاَ(2-0)گۆڵ
خانه‌قین -برایه‌تى (0-0)گۆڵ
Top