له خولى تۆپى ده‌ستى كوردستان، هه‌ولێر تووشى دۆرِان هات
له میانى یارییه‌كانى خولى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى كوردستان له دووه‌م رۆژى خوله‌كه یانه‌ى هه‌ولێر تووشى دۆرِان هات .
له شارى دهۆك به‌به‌شدارى هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (هه‌ولێرو سلێمانى وسیروانى نوىَ و دووز وسۆلاڤ وئاكرىَ) یارییه‌كانى خوڵى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى كوردستان له هۆلى كۆلێژى چاندن یارییه‌كانى خوڵى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى كوردستان درێژه‌ى هه‌یه له دووه‌م رۆژى خوله‌كه‌شدا سىَ یارى گرنگ و به‌هێز ئه‌نجامدران . له یارى یه‌كه‌مدا هه‌ردوو یانه‌ى ئاكرىَ و سولاَڤ رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه له‌م یاریشدا یانه‌ى ئاكرىَ توانى یارییه‌كه بباته‌وه به ئه‌نجامى (23-15)له یارى دووه‌میشدا هه‌ردوو یانه‌ى سیروانى نوىَ و ههولێربهیهك گه‌یشتن له‌م یاریشدا یانه‌ى سیروانى نوىَ ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش كرد‌و زۆر بهزهحمهتتوانى له یانه‌ى هه‌ولیر بباته‌وه به ئه‌نجامى (25-24)گۆڵ ،له یارى سىَ یهمیشدا هه‌ردوو یانه‌ى سلێمانى و دووز به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌م یاریشدا یانه‌ى سلێمانى به ئه‌نجامى (35-25)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه ئه‌م خوله‌ش یه‌كێتى ۆتپى ده‌ستى كوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات .