ئیسپانیا خه‌لاَتى یارى خاوێنى مۆندیالى وه‌رگرت

ئیسپانیا خه‌لاَتى یارى خاوێنى مۆندیالى وه‌رگرت
گولاَن/ساڵح محمد

دواى بونى به‌ پاڵه‌وانى جیهان و به‌ده‌ستهێنانى جامى جیهانى 2010ـى باشورى ئه‌فریقا هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا خه‌لاَتى یاری خاوێنى وه‌رگرت له‌ مۆندیال كه‌ كه‌مترین كارتى وه‌رگرتوه‌ و هه‌روه‌ها هیچ یاریزانێكى كارتى سورى وه‌رنه‌گرتوه‌ له‌ مۆندیال.

هه‌رچه‌نده‌ له‌یارى كۆتایی یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ چه‌ند كارتێكیان وه‌رگرت به‌لاَم وه‌رگرتنى خه‌لاَتى یارى خاوێن له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیاوه‌ به‌هۆى پێشكه‌ش كردنى یاریه‌كى پاك و دورله‌ توندوتیژى و رِه‌وشتى ناوه‌رزشی بو كه‌ له‌مۆندیال پێشكه‌شیان كرد.

ئیسپانیا له‌ مۆندیال ته‌نها هه‌شت كارتى زه‌ردى وه‌رگرتوه‌ كه‌ پێنجیان له‌ یارى كۆتایی مۆندیال بو له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ حه‌وت یارى ئه‌نجام داوه‌ له‌ مۆندیال.
Top