مۆندیال: هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا خه‌لاَتی ئه‌نجامدانی به تام وچێژترین یاری پێبه‌خشرا
دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كانی مۆندیالی 2010 ی باشووری ئه‌فریقیا یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا خه‌لاَته‌كانی خۆی بۆ ئاسته جیاجیاكانی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیال دابه‌شكرد.
ئه‌گه‌رچی له یاری پێش كۆتایی به‌تاكه گۆڵێك هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر ئیسپانیا یارییه‌كی له ده‌ستدا به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ڵمانییه‌كان وه‌كو سروشتی هه‌میشه‌یی خۆیان بێبه‌ش نه‌بوونه‌وه له ده‌ستكه‌وتی دیكه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی نه‌گه‌یشتوونه‌ته یاری كۆتایی.
فیفا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای خه‌لاَت كرد كه توانی پله‌ی سێیه‌می مۆندیال به ده‌ست بێنێ، وه‌كو هه‌ڵبژارده‌یه‌ك كه زۆرترین تام و چێژی به یارییه‌كانی به یارییه‌كانی مۆندیال به‌خشیوه به شێوه‌یه‌ك توانی له سێ یاری مۆندیالدا 12 گۆڵ تۆمار بكات 4 گۆڵ له ئوسترالیا 4 گۆڵ له ئینگلته‌را 4 گۆڵی دیكه‌ش له ئه‌رژه‌نتین، كه ئه‌مه‌ش جاری دووه‌مه له مێژووی مۆندیاله‌كاندا هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ده‌توانێ له سێ یاریدا 4 گۆڵ 4 گۆڵ 4گۆڵ تۆمار بكات پێشتریش هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له ساڵی 1970 هه‌مان ئه‌نجامی به ده‌ست هێناوه.
خه‌لاَتی به تام وچێژترین یاری له مۆندیالی 1994 به هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل درا.
له مۆندیالی 1998 به فه‌ره‌نسا فه‌ره‌نسا درا.
له مۆندیالی 2002 به كۆریای باسوور درا.
له مۆندیالی 2006 به هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال درا.
له مۆندیالی 2010 به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای مانشافت درا.