تۆماس مۆله‌ر دوو خه‌ڵاتى گه‌وره‌ى وه‌رگرت و به‌پیاوى مۆندیال ناسانرا

تۆماس مۆله‌ر دوو خه‌ڵاتى گه‌وره‌ى وه‌رگرت و به‌پیاوى مۆندیال ناسانرا
گولاَن/ساڵح محمد
وشه‌ى "مۆله‌ر" زیاتر له‌ 36 ساڵه‌ له‌جیهانى تۆپی پێدا ده‌نگ ده‌داته‌وه‌ و نه‌واى هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌هه‌ڵكشانه‌ى ئه‌ستێره‌ی مێژوویی "گێرد مۆله‌ر" له‌ساڵى 1974 دوواى ئه‌وه‌ى ئه‌و جامه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه‌. ئه‌وه‌تا ئێستاش ئه‌و وشه‌یه‌ جارێكی تر هاته‌وه‌ سه‌رزارى ئه‌ڵمانییه‌كان به‌ڵام به‌هه‌مان هێزی مۆله‌ى پێشوو، دوواى ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى "تۆماس مۆله‌ر" پشانیدا له‌م مۆنیاله‌دا.

یاریزانى لاوى ته‌مه‌ن 20 ساڵى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا (تۆماس مۆله‌ر) خه‌ڵاتی هیۆنداى وه‌رگرت وه‌ك باشترین لاوى مۆندیال و ئه‌م خه‌ڵاته‌ش له‌لایه‌ن فیفاوه‌ دانى پێدانرا، هه‌رچۆن ته‌نها به‌و خه‌ڵاته‌ نه‌وه‌ستا و بووه‌ گۆڵكارى مۆندیال و پێڵاوى ئاڵتونى وه‌رگرت دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان (شنایده‌ر) و (داڤید ڤییا) و (فۆرلان) خاوه‌نى پێنج گۆڵ بوون به‌لاَم مۆله‌ر توانی بووى سێ گۆڵ بۆ هاورِێكانى دروست بكات، ئه‌گه‌رچی به‌هۆی دوو كارتى زه‌رده‌وه‌ له‌ دوو یاری جیادا نه‌یتاونی له‌یاری ئیسپانیا به‌ژداری بكات.

تۆماس مۆله‌ر له‌قوتابخانه‌ى بایه‌ر میونخ گۆش كراوه‌، دوواى ئه‌وه‌ى "ڤان گال"ى هۆڵه‌ندى بووه‌ راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه‌، مۆله‌رى له‌ پله‌ دووى بایه‌ر ده‌رهێنا بۆ پله‌ى یه‌كه‌م و دوواى ته‌نها چه‌ند یارییه‌كى كه‌م توانی شوێنی سه‌ره‌كی بۆخۆی له‌یانه‌كه‌ گیربكات و ببێته‌ جێى ره‌زامه‌ندی یانه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ هاورِێكانیدا ببنه‌ پاڵه‌وانى خول و جامى ئه‌ڵمانیا و دووه‌می پاڵه‌وانانى ئه‌وروپا. و له‌گه‌ڵَ هه‌ڵبژارده‌كه‌شی ته‌نها 6 یاری مۆنیدال و 2 یاری دۆستانه‌ به‌ژداری كردووه‌ و له‌ئه‌نجامدا به‌باشترین یاریزانى لاوى مۆندیال هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مه‌ى باسی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر یاریزانێكه‌ كه‌ ته‌نها ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌ و ته‌نها یه‌ك ساڵ ئه‌زمونى پیشه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ یانه‌كه‌ی و 8 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى كردووه‌، بۆیه‌ یانه‌كانى جیهان چاویان تێبرِیوه‌، و چاوه‌رِوانى داهاتووه‌یه‌كى ئه‌فسوناویی لێ ده‌كرێت.

جێى باسه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ له‌سه‌ر یه‌ك باشترین یاریزانى لاوو گۆڵكاری مۆندیا له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا بێت دوواى ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى 2006 پۆدۆلسكی خه‌ڵاتی باشترینی لاوو كلۆزه‌ پێلاوى زێرِى وه‌رگرت.
Top