ئیسپانیا جامى جیهانى 2010ـى باشورى ئه‌فریقاى به‌ده‌ستهێنا
له‌یارى كۆتایی مۆندیالی 2010ـى باشورى ئه‌فریقا هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا توانى به‌ئه‌نجامى تاكه گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا بباته‌وه و بۆیه‌كه‌م جار له مێژویدا ببێته پاڵه‌وانى جامى جیهانى.
له‌یاریه‌كى ئاست به‌رز و به‌هێزدا هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا و ئیسپانیا له میانه‌ى یارى كۆتایی جامى جیهانى به‌یه‌ك گه‌یشتن، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار بو ئیسپانیا بگاته یارى كۆتایی و له‌به‌رامبه‌ردا هۆڵه‌ندا سێهه‌م جارى بو بگاته ئه‌و قۆناغه.
یاریه‌كه توندوتیژى پێوه‌دیار بو له‌لایه‌ن هه‌ردو هه‌ڵبژارده و به‌تایبه‌ت هۆڵه‌ندا كه 7 كارتى زه‌رد و كارتێكى سوریان وه‌رگرت و ئیسپانیاش 5 كارتى زه‌ردیان وه‌رگرت.
كاتى ئاسایی یاریه‌كه به بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بون له كاتى زیادكراودا و له خوله‌كى 117 یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا (ئه‌ندرێس ئینێستا) توانى گۆڵى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى تۆماربكات و یه‌كه‌م ئه‌ستێره‌ى بخاته سه‌ر سێتى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا توانى بۆیه‌كه‌م جار له‌مێژویدا جامى جیهانى به‌رز بكاته‌وه.