یانه‌ى چێلسى وئهنشلۆتى دڵیان بۆ شنایده‌ر لێده‌دات
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له وولاَتى ئینگلته‌را ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد ،كه‌وا یانه‌ى چێلسى هه‌موو هه‌وڵێكى خستۆتهگرِ بۆرازى كردنى ویسلى شنایدهرى یاریزانى یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلاَنى ئیتاڵى .
دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا ویسلى شنایده‌ر یاریزانى هێڵى ناوهرِاستى یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلاَنى ئیتاڵى توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات .سهرِهنجى چه‌ندین یانه‌ى بۆلاى خۆى رِاكێشاوه بۆئه‌وه‌ى بۆندى له‌گه‌ڵ مۆربكه‌ن له وه‌رزى نوىَ گواستنه‌وه‌ى یاریزانان ،سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئینگلیزى ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه كه‌وا یانه‌ى چێلسى له گفت وگۆدایه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌نته‌ر بۆگواستنه‌وه‌ى یاریزانى هۆڵه‌ندى ویسلى شنایده‌ر بۆریزى یانه‌كه‌ى ئه‌ویش بۆهى پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌نته‌ر له وه‌رزى رابردوو به‌ده‌ست هێنانى سىَ نازناو وگه‌یاندنى هۆلچهندا بۆیارى كۆتایى جامى جیهانى ئه‌فریقا،ئێستاش یانه‌ى شه‌یتانه سوره‌كانیش مڵملاَنىَ یانه‌ى درێس شینه‌كان بۆده‌سته به‌ركردنى شنایده‌ر له‌یه‌كه‌م گفت وگۆى یانه‌ى شه‌یتانه سوره‌كان برِى 29ملیۆن یۆرۆیان پێشكه‌ش به شنایده‌ر كردوه یانه‌ى چێلسى برِى 40ملیۆنیان داناوه بۆشنایدهر ،یانه‌ى چێلسى ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه پێدانى ئه‌و برِه پاره له‌سه‌ر ئاره‌زووى رِاهێنهرى یانه‌كه ئهنشلۆتیه كه ئاره‌زووى هێنانى شنایده‌ر ده‌كات .