پاتۆ یانه‌ى چێڵسی هیوابرِاو كرد
یاریزانى به‌رازیلی و یانه‌ى میلانى ئیتاڵى (ئه‌لێكسه‌نده‌ر پاتۆ) خه‌ونه‌كانى یانه‌ى چێڵسی ئینگلیزى له‌چاڵنا سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانى ئه‌و یانه‌یه‌ى پوچه‌ڵ كردنه‌وه دواى ئه‌وه‌ى رِایگه‌یاند كه له‌یانه‌ى میلان ده‌مێنێته‌وه و نایه‌وێت تا چوار ساڵی تر ئه‌و یانه‌یه جێبهێڵێت.
رِاهێنه‌رى پێشوى میلان و ئێستاى یانه‌ى چێڵسی (ئه‌نشلۆتى) هه‌وڵه‌كانى چرِكرده‌وه به‌مه‌به‌ستى هێنانى پاتۆ بۆ رِیزى یانه‌كه‌یان و به‌هێزكردنى هێڵی هێرشبه‌ر به‌لاَم هه‌وڵه‌كانى شكستى هێنا به‌مانه‌وه‌ى پاتۆ له میلان.
هه‌روه‌ها بریكارى كاره‌كانى پاتۆ رِه‌تى كرده‌وه كه یانه‌ى میلان به‌نیازبێت پاتۆ له‌گه‌ڵ ئیبراهیمۆڤیچ ئاڵوگۆرِپێبكات و پاتۆ بچێته یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه.