مۆله‌ر به باشترین یاریزانى یارى ئه‌ڵمانیا و ئۆرۆگوایی دیارى كرا
له میانه‌ى یاریه‌كانى دیارى كردنى پله‌ى سێهه‌م و چواره‌مى مۆندیالی 2010ـى باشورى ئه‌فریقا كه تێیدا هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا، یاریزانى لاوى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا و یانه‌ى بایه‌رمیونخى ئه‌ڵمانى (تۆماس مۆله‌ر) به‌باشترین یاریزانى یارى نێوان هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا و ئۆرۆگوایی هه‌ڵبژێردرا.
مۆله‌ر توانى له‌و یاریه‌دا ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و گۆڵى یه‌كه‌مى خۆى له‌و یاریه و پێنجه‌مى له مۆندیال تۆمار بكات، كه ئێستا له‌گه‌ڵ یاریزانان شنایده‌ر و فۆرِلان و داڤید ڤییا گۆڵكارى مۆندیالن هه‌ریه‌كه به پێنج گۆڵ.
جێی باسه مۆله‌ر پاڵێوراوى یه‌كه‌مه بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتنى باشترین یاریزانى لاو له مۆندیال، و ئه‌و خه‌ڵاته‌ش پێش چوارساڵ درا به پۆدۆلۆسكى هاورِێى له مۆندیالى 2006.