ئه‌ڵمانیاپله‌ى سێهه‌مى مۆندیالى به‌ده‌ستهێنا
هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا له دووه‌م مۆندیال له‌سه‌ر یه‌ك توانى پله‌ى سێهه‌م بۆخى مسۆگه‌ر بكات پاش بردنه‌وه‌ى له هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرۆگوایی.
له‌یاریه‌كى ئاست به‌رزدا هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا توانیان ئاستێكى به‌رز به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرۆگوایی پێشكه‌ش بكه‌ن و به‌ئه‌نجامى 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ یاریه‌كه ببنه‌وه.
گۆڵه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌رِێى یاریزانان (مۆله‌ر) له خوله‌كى 19 و گۆڵى دوه‌م (یانسین) له خوله‌كى 56 و گۆڵى سه‌ركه‌وتن له‌رِێى یاریزان (سامى خزێره) له خوله‌كى 82 تۆمركرا.
گۆڵه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرۆگوایی له خوله‌كه‌ى 28 له رِێى یاریزان (كاڤانی) و گۆڵى دوه‌م (فۆرِلان) له خوله‌كی 51 به‌شێوازێكى جوان تۆمارى كرد.
به‌م شێوه ئه‌ڵمانیا بوه خاوه‌نى مه‌دالیای برۆنز و پله‌ى سێهه‌مى مۆندیالى به‌ده‌ستهێنا.