له‌ خولى باله‌ى بژارده‌ى كوردستان، هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى براوه‌ بوون

له‌ خولى باله‌ى بژارده‌ى كوردستان، هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى براوه‌ بوون
گولاَن :كارزان كانه‌بى
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى كوردستان له‌ یارى تۆپى باله‌ هه‌ولێرو پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى باله‌ى بژارده‌ى یانه‌كانى كوردستان له‌ هه‌فته‌ى دووه‌مى یارییه‌كان رۆژى شه‌مه‌ دوو یارى گرنگ و به‌هێز ئه‌نجام دران ،له‌ هۆلى داخراوى شه‌هید فه‌رنسۆ هه‌ریرى هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو هه‌لبجه‌ به‌یه‌ك گه‌یشتن .له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و یارییه‌كه‌ش له‌ یانه‌ى هه‌لبجه‌ بباته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (3-0)گێم ،به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى هه‌ولێردووه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ر یه‌كى تۆماركرد.له‌ هۆلى یانه‌ى شه‌قلاوه‌ش یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى رووبه‌روى یانه‌ى شه‌قلاوه‌ بووه‌ له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كردو له‌ ئه‌نجامى كۆتایشدا یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ىسلێمانى به‌ ئه‌نجامى (3-1)گێم یارییه‌كه‌ى له‌شه‌قلاوه‌ برده‌وه‌ .
Top