داهاتى جامى جیهانى 2010 برِی 3 ملیار دۆلار بوو

داهاتى جامى جیهانى 2010 برِی 3 ملیار دۆلار بوو
گولاَن/ساڵح محمد
جامى جیهانى 2010ـى باشورى ئه‌فریقا له‌ ته‌واو بوندایه‌ و براوه‌ى یه‌كه‌م له‌ رِوى داراییه‌وه‌ له‌م جامه‌دا یه‌كێتى تۆپی پێى جیهان بو دواى ئه‌وه‌ى توانى له‌م جامه‌دا برِی 3 ملیار دۆلارى ده‌ستبكه‌وێت.

سه‌رۆكى یه‌كێـى تۆپی پێى جیهان (جۆسیب پلاته‌ر) داهاتى مۆندیالی باشورى ئه‌فریقاى ئاشكرا كرد كه‌ بریتیه‌ له‌ 3 ملیار دۆلار و هه‌روه‌ها رِایگه‌یاند كه‌ ئه‌و داهاته‌ برِێكى كه‌مى بۆ ولاَتى باشورى ئه‌فریقا ده‌بێت كه‌ میواندارى مۆندیالى كردوه‌ زۆرینه‌ى بۆ فیفا ده‌بێت ئه‌ویش بۆ پرِۆژه‌ى وه‌رزشی ته‌رخانى ده‌كات.

چاوه‌رِوان ده‌كرا داهاتى مۆندیالى باشورى ئه‌فریقا كه‌متربێت له‌و داهاته‌ى به‌ده‌ست هاتوه‌ به‌هۆى قه‌یرانى دارایی جیهان و ئه‌نجامدانى یاریه‌كان له‌ ولاَتێكى تارِاده‌یه‌ك هه‌ژار نشین و له‌ كیشوه‌رێكى هه‌ژارنشیندا.
Top