گاگۆ له رِیال مه‌درید ده‌مێنێته‌وه
رِاهێنهرى یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى (خۆزیه مۆرینهۆ) داواى له یانه‌كه‌ى كرد كه یاریزانى یانه‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین (فرنانۆ گاگۆ) له یانه‌ى رِیال مه‌ردید بمێنێته‌وه بۆ وه‌رزى داهاتو.
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش بریكارى كاره‌كانى گاگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یانه‌ى رِیال مه‌درید كۆبویه‌وه به‌مه‌به‌ستى دیارى كردنى داهاتوى ئه‌و یاریزانه.
جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى رِیال مه‌درید (خۆرخی ڤاڵدانۆ) بریكارى كاره‌كانى یاریزان گاگۆى دڵنیا كرده‌وه له‌مانه‌وه‌ى گاگۆ له یانه‌ى شاهانه و نه‌فرۆشتنى به یانه‌ى مانچسته‌رسیتی كه داواى گاگۆ كردبو.