لیڤه‌رپول جیرارد سه‌رپشك ده‌كات

لیڤه‌رپول جیرارد سه‌رپشك ده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
یانه‌ى لیڤه‌رپولى ئینگلیزی رِێگه‌ى دا به‌ كاپتنى یانه‌كه‌یان كه‌ له‌یانه‌كه‌ برِوات ئه‌گه‌ر ئاره‌زوى رِۆشتن بكات له‌و یانه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ رِاهێنه‌رى نوێی یانه‌ى لیڤه‌رپول (هۆدسۆن) ئاره‌زوى خۆی نیشاندابو بۆ مانه‌وه‌ى جیرارد له‌ یانه‌كه‌دا.

یانه‌ى لیڤه‌رپول گلۆپی سه‌وزى بۆ ستیڤن جیرارد هه‌ڵكرد بۆ رِۆشتنى له‌و یانه‌یه‌ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ماوه‌ى 12 ساڵه‌ له‌و یانه‌یه‌ یارى ده‌كات.
ئه‌م لێدوانانه‌ى به‌رپرسانى یانه‌ى لیڤه‌رپول له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى رِیال مه‌ردیدى ئیسپانى و ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى له‌هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى جیراردن به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى هێڵی ناوه‌رِڕستى یانه‌كه‌یان.
Top