له خولى پله یه‌ك، برایه‌تى وگاره یه‌كسان بوون
رۆژى هه‌ینى هه‌فته‌ى دووه‌مى قۆناغى دووه‌مى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان هه‌ردوو یانه‌ى برایه‌تى وگاره به‌گۆلێك یه‌كسان بوون.
هه‌ینى له میانى یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌مى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان دوویارى گرنگ ئه‌نجامدران یانه‌ى برایه‌تى له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هیدان میواندارى یانه‌ى گاره‌ى شارى دهۆكى كرد له‌م یاریشدا گێمى یه‌كه‌م بهبىَ گۆڵ كۆتایى هات له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ردوو یانه هه‌وڵى زۆریان دا بۆتۆماركردنى گۆڵ له‌م ناوهشدایانهى گاره ده‌ست پێشخه‌ر بوون له تۆماركردنى گۆڵ له خوله‌كى 54یاریزان دیارحوسێن گۆڵى یه‌كه‌مى بۆیانه‌ى گاره تۆماركرد له پاش ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانى یانه‌ى برایه‌تى كه‌وتنه‌خۆیان له خوله‌كى 65یاریزان عه‌بدول ره‌زاق توانى گۆلى یه‌كسان بوون بۆبرایهتى تۆماربكات و یارییه‌كه‌ش به‌یه‌كسان بوونى هه‌ردوو یانه به گۆلێك كۆتایى هات .هه‌ردوو یانه‌ى ئاسووشهقلاوه له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى شه‌قلاوه به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه هه‌وڵى زۆریان دا بۆتۆماركردنى گۆڵ بهلاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سوود بوو یارییه‌كه به بىَ گۆڵ كۆتایى هات .