له‌ خولى نایابى عێراقى، دهۆك به‌ نۆ یاریزان له‌ كه‌ركوكى برده‌وه‌ ،زاخۆش دۆرِا

له‌ خولى نایابى عێراقى، دهۆك به‌ نۆ یاریزان له‌ كه‌ركوكى برده‌وه‌ ،زاخۆش دۆرِا
گولاَن :كارزان كانه‌بى

رۆژى هه‌ینى داهاتوو یانه‌ى دهۆك رووبه‌رووى یانه‌ى كه‌ركوك بووه‌ وله‌ یارییه‌كدا یارییه‌كه‌ى لىَ برده‌وه‌ وزاخۆش تووشى دۆرِان هات .

له‌ میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 33ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى بریاره‌ رۆژى هه‌ینى یانه‌ى دهۆك له‌ یارییه‌كى به‌هێزدارووبه‌رووى یانه‌ى كه‌ركوك بووه‌له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى كه‌ركوك ،له‌ گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى یانه‌ى كه‌ركوك له‌ خوله‌كى 21ى یارییه‌كه‌ توانیان گۆلێك له‌رێگاى یاریزان كارزان عه‌بدوللا تۆماربكه‌ن ودواى ئه‌م گۆله‌ش یانه‌ى دهۆك هه‌وڵى زۆریان دا بۆتۆماركردنى گۆڵى به‌رامبه‌ر به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سوود بوو.له‌ خوله‌كى 41ى یارییه‌كه‌ موهه‌ندناسر به‌ لێدانێكى راسته‌وخۆ توانى گۆڵى یه‌كسان بوون تۆماربكات ،له‌ خوله‌كى 43ى یارییه‌كه‌ یاسین مه‌حمه‌د به‌ لێدانى سزا گۆڵى دووه‌مى كه‌ركوكى تۆماركرد .ئه‌م گێمه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ بۆبه‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى كه‌ركوك كۆتایى هات .له‌ گێمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ له‌ خوله‌كى 73ى یارییه‌كه‌ یاریزان ئه‌حمه‌د مناجد توانى گۆڵى یه‌كسان بوون بۆیانه‌ى دهۆك تۆماربكات و ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ش هه‌ردوو یاریزانان خالیدموشیروئه‌حمه‌دمناجدى له‌ یاریگا كرده‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ وله‌ خوله‌كى 93ى زیادكراو ئه‌مجه‌دوه‌لید توانى گۆڵى سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى دهۆك تۆماربكات و یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامه‌ بۆدهۆك كۆتایى هات (3-2)گۆڵ،یانه‌ى زاخۆش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى به‌ئه‌نجامى گۆڵێكى بىَ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ى كاره‌با دۆرِا .
Top