بالاك: ئه‌ڵمانیا له‌ ئه‌رژه‌نتین ده‌باته‌وه‌ 3-1

بالاك: ئه‌ڵمانیا له‌ ئه‌رژه‌نتین ده‌باته‌وه‌ 3-1
كابتنی هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ نه‌یتوانى به‌ژداری مۆندیال بكات دوێنی پێنجشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ باشوری ئه‌فه‌ریقا، بۆ پشتیوانی كردنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ى، له‌یه‌كه‌م راگه‌یاندنیدا له‌و وڵاته‌ پێشبینى ده‌كات ئه‌ڵمانیا بتوانێت به‌سه‌ر ئه‌رژه‌نتین سه‌ركه‌وێت 3-1

له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا كه‌ له‌چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ى بێڵدى ئه‌ڵمانى بڵاوی كردبۆوه‌ رایگه‌یاند: هیچ ئامۆژگارییه‌كم نییه‌ پێشكه‌شی یاریزانه‌كانى ئه‌ڵمانیاى بكه‌م، هه‌موو شته‌كان به‌باشی به‌رِێوه‌ ده‌چن، ئه‌وه‌ى تائێستا یاریزانه‌كان كردوویانه‌ زۆر دڵخۆشكه‌ره‌.
Top