گۆڵچی ئه‌ڵمانیا: یاری به‌رامبه‌ر ئه‌رژه‌نتین گرنگترین یارییه‌ له‌ مێژوومدا

گۆڵچی ئه‌ڵمانیا: یاری به‌رامبه‌ر ئه‌رژه‌نتین گرنگترین یارییه‌ له‌ مێژوومدا
یارى نێوان ئه‌ڵمانیاو ئه‌رژه‌نتین یارییه‌كی ئاسایی نییه‌ وتێپه‌رِێت، هه‌موو یاریزانێك له‌لایه‌ن خۆییه‌وه‌ ململانێ و گره‌وى له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى ئه‌و مێژووه‌ گه‌وره‌یه‌ى له‌ نێوانیان هه‌یه‌. هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا له‌ یارییه‌ فه‌رِمییه‌كاندا به‌سه‌ر ئه‌رژه‌نتین زاڵه‌، له‌بارامبه‌ریشدا له‌كۆى هه‌موو ئه‌و یارییانه‌ى پێكه‌وه‌ كردوویانه‌ ئه‌رژه‌نتین زۆرترین بردنه‌ى تۆمار كردووه‌. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌رژه‌نتین دوو یاری له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له‌ مۆندیاله‌كان دۆرِاندووه‌ كه‌ به‌ موڵكى خۆی ده‌زانی، ئه‌كێكیان یارى كۆتایی ساڵی 1990 كه‌ به‌په‌نارتییه‌كی گومانلێكراو ئه‌ڵمانیا مۆندیاله‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا.

مانوێل نوێرى گۆڵچى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا هه‌موو ئه‌م شتانه‌ى له‌ پێش چاوه‌، و لێهاتوویی ئه‌ستێره‌كانی تانگۆش هۆكارێكى تره‌ كه‌ پێى وابێت ئه‌م یارییه‌ گرنگترین یارییه‌ له‌ مێژووى خۆیدا.

نوێر رایگه‌یاند: ئه‌و شێوازه‌ى ئێستا راهێنه‌ر یواكیم لۆف پیاده‌ى ده‌كات جێى سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كه‌، و ره‌نگه‌ ترسی له‌ ناخى هه‌ڵبژارده‌ گه‌وره‌كان دروستكردبێت، به‌ڵام پێكهاته‌ى ئه‌رژه‌نتین هه‌مووى ئه‌ستێره‌یه‌، بۆیه‌ هیچ پێشهاته‌یه‌ك چاوه‌رِوان ناكرێت، بۆیه‌ له‌سه‌ر یاریزانه‌كانمان به‌تایبه‌تی هێڵی به‌رگرى پێویسته‌ له‌ كاتی یاریكردن له‌ گه‌ڵ مێسى و هاورِێكانى نه‌شڵه‌ژێن.
Top