میسی توشی پێكان هات

میسی توشی پێكان هات
گولاَن/ساڵح محمد

ئه‌ستێره‌ى تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین و باشترین یاریزانى جیهان لیۆنێل میسى له‌ مه‌شقه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى دابرِا به‌هۆى پێكانه‌وه‌.

میسى سه‌رماى بوه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ژدارى رِڕهێنانه‌كانى نه‌كرد و پزیشكه‌كان رِێگه‌یان نه‌دا به‌ژدارى بكات تا پشو بدات، برِیاره‌ به‌م نزیكانه‌ پشكنینى كۆتایی بۆ ئه‌نجام بدرێت تابزانرێت به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا یارى ده‌كات یان نا.

پێكانى میسى له‌كاتێكدایه‌ كه‌ برِیاره‌ سبه‌ینێ 3-7-2010 هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین و ئه‌ڵمانیا رِوبه‌رِوى یه‌كتر ببنه‌وه‌ له‌میانه‌ى یاریه‌كانى قۆناغی هه‌شتى مۆندیالی 2010.
Top