بایه‌رمیونخ بۆندێكى رِیال مه‌درید رِه‌ت ده‌كاته‌وه‌

بایه‌رمیونخ بۆندێكى رِیال مه‌درید رِه‌ت ده‌كاته‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد
یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى وێڵه‌ به‌دواى یاریزانێك تا هاوشانى یاریزانى یانه‌كه‌یان "ئه‌لۆنسۆ" له‌ ناوه‌رِاستى یاریگا یارى بكات و بتوانێت دوانه‌یه‌كى به‌هێز له‌ هێڵی ناوه‌رِاست دروست بكه‌ن.

یانه‌ى رِیال مه‌درید بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بۆندێكى پێشكه‌شى یانه‌ى بایه‌رمیونخ كردوه‌ به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌رداربون له‌ یاریزانى یانه‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا (سیباستیان شفانشتایگه‌ر)ـى ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌هۆى ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى و یانه‌كه‌ى پێشكه‌شى ده‌كات، به‌لاَم یانه‌ى بایه‌رمیونخ بۆنده‌كه‌ى رِیال مه‌دریدى رِه‌ت كرده‌وه‌ ئاماده‌ نه‌بو ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ ببێت.
Top