له‌ خولى پله‌ یه‌ك، ئه‌مرۆ برایه‌تى وشه‌قلاوه‌ رووبه‌رووى یانه‌كانى گاره‌ وئاسۆ ده‌بنه‌وه‌

له‌ خولى پله‌ یه‌ك، ئه‌مرۆ برایه‌تى وشه‌قلاوه‌ رووبه‌رووى یانه‌كانى گاره‌ وئاسۆ ده‌بنه‌وه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى

بریاره‌ ئه‌مرۆ هه‌ینى له‌ هه‌فته‌ى دووه‌مى قۆناغى دووه‌مى خوڵى پله‌ یه‌كى كوردستان چه‌ندین یارى گرنگ ئه‌نجام بدرێن .

بریاره‌ ئه‌مرۆ هه‌ینى له‌ میانى یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌مى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان سىَ یارى گرنگ له‌چه‌ند یاریگایه‌كى جیاجیاى شاره‌كانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت .یانه‌ى برایه‌تى له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هیدان له‌ پایته‌ختى كوردستان میواندارى یانه‌ى گاره‌ى شارى دهۆك ده‌كات له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى برایه‌تى هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆبه‌ده‌ست هێنانى سىَ خاڵى یارییه‌كه‌ ده‌بێت .بۆئه‌وه‌ى بتوانن درێژه‌به‌سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانیان بده‌ن .یانه‌ى گاره‌ش له‌ هه‌وڵى هێنانى شكسته‌ به‌ یانه‌ى برایه‌تى .یانه‌ى شه‌قلاوه‌ش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له‌ هاوینه‌ هه‌وارى شه‌قلاوه‌ رووبه‌رووى یانه‌ى ئاسۆى شارى هه‌ولێر ده‌بێته‌وه‌ .ئه‌م یارییه‌ بۆیانه‌ى شه‌قلاوه‌ تاراده‌یه‌ك قورسه‌ چونكه‌ یانه‌ى ئاسۆ ئاستى وه‌كو پێویست بووه‌ له‌ یارییه‌كانى رابردوو .یانه‌ى كۆیه‌ش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له‌ شارى كۆیه‌ رووبه‌رووى یانه‌ى ئاشتى شارى سلێمانى ده‌بێته‌وه‌ .ئه‌م یارییه‌ش بۆیانه‌ى كۆیه‌ تاراده‌یه‌ك ئاسانه‌ كاتێك له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌رووى یانه‌ى ئاشتى ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر یاریگاى خۆى .
Top