له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان، پیشه‌سازى و سلێمانى سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد

له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان، پیشه‌سازى و سلێمانى سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد
گولاَن :كارزان كانه‌بى

دوێنىَ پێنجشه‌ممه‌ له‌ هه‌فته‌ى دووه‌مى قۆناغى دووه‌مى خوڵى پله‌ یه‌كى كوردستان چه‌ندین یارى گرنگ ئه‌نجام دران له‌چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كان.

له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان له‌ هه‌فته‌ى دووه‌مى قۆناغى دووه‌م ژماره‌یه‌ك یارى گرنگ وبه‌هێز ئه‌نجام دران ،یانه‌ى پیشه‌سازى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له‌ شارى هه‌ولێر میوندارى یانه‌ى پێشكه‌وتن كردله‌م یاریشدا هه‌ردوو یانه‌ چاویان له‌ سىَ خاڵى یارییه‌كه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن له‌م ناوه‌شدا یانه‌ى پیشه‌ سازى توانى یارییه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنى خۆى به‌ئه‌نجامى (2-1) گۆڵ بباته‌وه‌ گۆله‌كانى پیشه‌ سازى یاریزانان (كارزان كه‌ریم وكاروان عومه‌ر)تۆماریان كرد له‌ خوله‌كه‌كانى 12و70تاكه‌ گۆڵى یانه‌ى پێشكه‌وتن یاریزان بژارعه‌بدول ستار تۆمارى كرد.له‌سه‌ر یاریگاى خانه‌قینیش یانه‌ى هاوكارى دووزله‌سه‌ر یاریگاى ئه‌و شاره‌دا رووبه‌رووى یانه‌ى خانه‌قین بووه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى خانه‌قین توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و یارییه‌كه‌ به‌ئه‌نجامى (3-1)گۆڵ بباته‌وه‌ ،یانه‌ى زاخۆش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له‌ شارى زاخۆ رووبه‌رووى یانه‌ى ئالاَ ببوه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى زاخۆ به‌ زه‌حمه‌ت یارییه‌كه‌ى به‌ گۆڵێكى بىَ به‌رامبه‌ر برده‌وه‌ .یانه‌ سلێمانى پێشه‌نگى یانه‌كان له‌ شارى كه‌ركوك له‌سه‌ر یاریگاى ئه‌و شاره‌دا رووبه‌روى یانه‌ى سلاڤ بووه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى سلێمانى توانى پێشه‌نگى یانه‌كان قایمتر بكات كاتێك به‌ئه‌نجامى (3-2)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ .یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌رووى یانه‌ى سێمێڵ بووه‌ ئه‌م یارییه‌ش به‌بىَ گۆڵ به‌كۆتایى هات .
Top