لیڤه‌رپول به‌فه‌رمى رِاهێنه‌رى نوێ دیارى كرد
یانه‌ى لیڤه‌رپولى ئینگلیزى رِاهێنه‌رى نوێی یانه‌كه‌ى دیارى كرد بۆ جێگرتنه‌وه‌ى رِاهێنه‌رى پێشوى یانه‌كه (رِافائیل بینیتز) كه یانه‌ى لیڤه‌رپولی جێهێشت و بوه رِاهێنه‌رى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى.
"رِۆی هۆدسۆن"ـى ئینگلیزى بوه رِاهێنه‌ری یانه‌ى لیڤه‌رپول و برِیاره ئه‌مرِۆ 1-7-2010 پێشكه‌شى رِاگه‌یاندنه‌كان بكرێت، و به‌مه‌ش هۆدسۆن ده‌بێته 18 رِاهێنه‌ر له مێژوى یانه‌ى لیڤه‌رپولى ئینگلیزى.
هۆدسۆنى ته‌مه‌ن 62 ساڵ بۆماوه‌ى سێ ساڵ رِاهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى لیڤه‌رپول ده‌كات به‌لاَم برِی بۆنده‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه.