ئه‌لۆنسۆ له‌ ئه‌نته‌رمیلان داواكراوه‌

ئه‌لۆنسۆ له‌ ئه‌نته‌رمیلان داواكراوه‌
گولاَن/ساڵح محمد
رِاهێنه‌رى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى (رِافائیل بینتیز) داواى له‌ به‌رپرسانى یانه‌كه‌ى كردوه‌ كه‌ یاریزانى هێڵی ناوه‌رِاستى یانه‌ى رِیال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا (ئه‌لۆنسۆ) بهێننه‌ رِیزى یانه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى هێڵی ناوه‌رِاستى یانه‌كه‌.

یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان برِی 25 ملیۆن یۆرۆی بۆ هێنانى ئه‌لۆنسۆ ته‌رخان كردوه‌ و چاوه‌رِێی وه‌لاَمى رِیال مه‌دریدن بۆ ده‌ستبه‌رداربون له‌و یاریزانه‌.

شایانى باسه‌ پێشتر ئه‌لۆنسۆ و بێنێتز له‌ یانه‌ى لیڤه‌رپول بون و ئێستا بینیتز ده‌یه‌وێت سود له‌ تواناكى ئه‌لۆنسۆ وه‌ربگرێت.
Top