دوو برا لە دوو هەڵبژاردەی جیاواز

دوو برا لە دوو هەڵبژاردەی جیاواز
لە بواری تۆپی پێ زۆر شتی سەیر و سەمەرە دەبینین و دەبیستین، كاتێك سەیری یاری یانەكانی ئەوروپا یاخود یارییەكانی تر دەكەین زۆر ئاساییە دوو برا لە دژی یەك یاری بكەن یاخود لە یەك یانە یاری بكەن، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە دوو برا لە دوو هەڵبژاردەی جیاواز یاری بكەن لە دژی یەكتر، ئەمە روویدا كاتێك هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و گانا رووبەرووی یەكتر بوونەوە لەو یارییە كیڤن برنس بواتینگ لە هەڵبژاردەی گانا یاری دەكرد و جیرۆم بواتینگ لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاری دەكرد، ئەمەش بووە جێگەی سەرسوڕمانی چاودێرانی تۆپی پێ.

هەرچەندە هەردوو یاریزان لە وڵاتی ئەڵمانیا لە شاری بەرلین لە باوكێك، كە بە رەگەز خەڵكی گانا-یە لە دایك بووینە، بەڵام یاریزان جیرمی بواتینگ تەمەن 21 ساڵ بڕیاری دا لە ریزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاری بكات، ئەم یاریزانە لە هێڵی بەرگری یاری دەكات و درێژی 191سم و لە یانەی هامبۆرگ یاری دەكات.
لە بەرامبەردا یاریزان كیفن برنس بواتینگ لە شاری بەرلین لە ئەڵمانیا لە دایك بووە هەرچەندە لە گشت هەڵبژاردەكانی ئەڵمانیا یاری كردووە تەنیا هەڵبژاردەی یەكەم نەبێت، بەڵام لە دوا ساتەكان بڕیاری دا بۆ هەڵبژاردەی گانا یاری بكات، ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات و لە یانەی بۆرتسمۆس لە خولی ئینگڵتەرە یاری دەكات، ئەم یاریزانە بووە هۆكاری دوورخستنەوەی یاریزان مایكل باڵاك لە مۆندیال كاتێك لە یاری كۆتایی جامی ئینگڵتەرە بالاك تووشی پێكان هات.
Top