به‌هار خه‌سرۆ: جیاوازییه‌كی ته‌واو له نێوان یاریزانانی كورد وعه‌ره‌ب ده‌كرێ
به‌هار خه‌سرۆ یه‌كێكه له‌و كچه‌پاڵه‌وانانه‌ی كه‌چه‌ندین نازناوی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان وعێراق وعه‌ره‌ب وئاسیا به‌ده‌ستهێناوه .
ئێمه به‌باشمانزانی بیكه‌ینه میوانی فایلی وه‌زرشی وئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ساز بكه‌ین .
* ده‌كرێ پێناسه‌یه‌كی خۆتمان بۆ بكه‌ی ؟
- ناوم به‌هار خه‌سرۆیه ویاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقم له یارییه‌كانی گۆرِه‌پان ومه‌یدان .
* دوای ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی له رۆژئاوای ئاسیا به‌ده‌ستت هێنا كه‌س ئاورِی لێدایته‌وه وخه‌ڵاتكراوی؟
- ئه‌و كاته‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وتم به‌ده‌ستهێنا چاوه‌رِوانی ئه‌وه‌م ده‌كرد كه‌بگه‌رِێمه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێشوازی لێ بكرێم وخه‌ڵات بكرێم ، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانی ئاسیا بووم كه‌س ئاورِی لێ نه‌دامه‌وه ته‌نیا مامۆستا چیایی نه‌بێ خه‌ڵاتی كردم به‌ڵام له‌ویش جیاوازی هه‌بوو من سێ ملیۆنم وه‌رگرت به‌هه‌رحاڵ من سوپاسی هه‌ڵویستی مامۆستا چیایی ده‌كه‌م .
* باشه له كوردستان خه‌ڵات نه‌كرای ئه‌ی له لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق چی‌یان بۆ كردی؟
- لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق یه‌ك ملیۆنی سه‌رفكرد و به‌ڵێنیان پێداین كه مووچه‌مان بۆ زیاد بكه‌ن له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له مانگی شوبات بۆمان زیاد بكه‌ن به‌ڵام تا ئێستا هیچ دیار نییه .
* هۆكاری چییه؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندی یاریزانی عه‌ره‌ب هه‌ن نه‌یانتوانی میدالیا وه‌كو من وگوڵستان به‌ده‌ست بهێنن.
* مانای ئه‌وه‌یه جیاوازی له نێوان كورد وعه‌ره‌ب ده‌كرێ ؟
- به ته‌ئكید ئه‌گه‌ر ئه‌وان میدالیان بهێنابایه ئێمه هیچ قسه‌یه‌كمان پێ نه‌ده‌كرا.
* رۆڵی ئه‌ندامانی یه‌كێتی گۆرِه‌پان ومه‌یدانی عێراق چۆن بوو كه كوردن ؟
- نایان ناسم وناشیان بینم ونازانم كێنه.
* ئایا جیاوازییه‌ك له كوردستان به‌دی ده‌كرێ له نێوان یاریزانان له كاتی خه‌ڵات كردن ؟
- به‌ڵی جیاوازی هه‌یه وه‌كو من ،گوڵستان میدالیای زێری هه‌یه منیش میدالیای زێرم هه‌یه زیوی هه‌یه منیش زیوم هه‌یه ئه‌و زیاتری له‌من وه‌رگرتووه .
* هیچ كێشه‌یه‌كت له‌گه‌ڵ گوڵستان هه‌یه؟
- نه‌خێر هه‌ر یه‌كه‌و یاری جیاواز ئه‌نجام ده‌ده‌ین ئه‌و له دوو یان سێ یاری به‌شداری ده‌كات من له 5 وتا 7 یاری ئه‌نجام ده‌ده‌م .
* یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تا چه‌ند بایه‌ختان پێ ده‌ده‌ن؟
- هیچ بایه‌خیان پێ نه‌داوم، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه پله‌ی یه‌كه‌ممان هێنا یه‌كه‌و 50 تا 100 هه‌زارمان وه‌رگرت .
* ئه‌ی مووچه‌ت چه‌نده ؟
- ته‌نها 350 هه‌زار وه‌رده‌گرم وبه‌ڵێنیان پێداوم بۆم بكونه 600 هه‌زار به‌ڵام گوڵستان یه‌كه‌م مووچه‌ی 600 هه‌زار بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم نازانم جیاوازی من وگوڵستان چییه ومن له شاری خۆم گه‌مه‌ده‌كه‌م كه بایه‌خ به ئێمه ناده‌ن بۆیه ئێمه وا په‌رت وبڵاو بووینه‌وه بۆ نموونه دكتۆر عه‌بدوڵڵا ده‌بێ بایه‌خمان پێ بدات وهه‌وڵ بدات كۆمان بكاته‌وه ، ئێمه داواكاریمان نییه به‌ڵام گۆرِه‌پان ومه‌یدان وه‌كو تۆپی پێ نییه یه‌ك راهێنه‌ری بوێ ئێمه له هه‌ر یارییه‌ك ده‌بێ راهێنه‌رێكی تایبه‌تمان هه‌بێ وسوپاسی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌م كه رێگاكانیان پێدام كه مه‌شق بكه‌م .
* به‌نیازی یاری گورِه‌پان ومه‌یدان به‌جێ بهێڵیت؟
- به‌راستی ئێستا وه‌رزش بووینه پاره‌وهاوكاری ئه‌و شوێنه‌ی رێزمان لێ بكرێ ئێمه ئاماده‌ین خزمه‌تی بكه‌ین .
* له زۆربه‌ی پاڵه‌وانیه‌كان گوڵستان مه‌حمود له‌تۆ زیاتر پاڵێوراوه ، هۆكاره‌كه‌ی چییه ؟
- به‌راستی زۆر سه‌یره هه‌ردووكمان یاریزانی گۆرِپان ومه‌یدانین نازانم هۆكاره‌كه‌ی چییه ومن چ هه‌ڵه‌یه‌كم كردووه وهه‌روه‌كو ئه‌و میدالیام هێناوه وهیچ جیاوازییه‌كه‌م له‌گه‌ڵی نییه ته‌نیا له یارییه‌كان نه‌بێت.
* ده‌ڵێی له كوردستان جیاوازی ده‌كرێ ، ئه‌ی بۆ چی یه‌كێتی گۆرِه‌پان ومه‌یدانی عێراقی زیاتر بایه‌خ به گوڵستان ده‌دات زیاتر به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان پێ ده‌كه‌ن ؟
- من له ئاستی لاوانم وئه‌و له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتنه ویارییه‌كانی ئه‌و له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان زیاتره.
* ئێستا له چ پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك به‌نیازی به‌شداری بكه‌ی؟
- به‌نیاز بووم له پاڵه‌وانیه‌تی خه‌ڵاتی گه‌وره به‌شداری بكه‌م به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌ك داوه‌تنامه‌یان ناردبوو ئه‌ویش به‌ناوی من بوو به‌ڵام یاریزان عه‌دنانیان نارد پاڵێوراو بوو.
* گوێ بیستی ئه‌وه بووین كه به‌هار خه‌سرۆ مه‌شق ناكات وناچێته هه‌ڵبژارده‌ی عێراق؟
- به‌ڵی راسته ماوه‌یه‌ك دانیشتم به‌نیاز بووم به‌یه‌كجاری واز بهێنم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگی به ئێمه نادرێ به‌سه‌ر ده‌رگا وپه‌نجه‌ره‌كان دێینه ژووره‌و ومه‌شق ده‌كه‌ین .
* له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گرنگی به ئێوه نادرێت له كاتی به‌شداریكردن وخه‌ڵاتكردن ؟
- راسته زیاتر عه‌ره‌به‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن كه پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك ده‌بێ كه‌س لێره به‌من ناڵێ له كاتی گه‌رِانه‌وه‌یان له پاڵه‌وانیه‌كان ئینجا من ده‌زانم.
* ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ی كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ورۆژنامه‌كان زیاتر بایه‌خ به گوڵستان ده‌ده‌ن ، هۆكاری چییه ؟
- هۆكاره‌كه‌ی نازانم وا دیاره چاوی گوڵستان له چاوی من جوانتره، ئه‌و كاته‌ی له یانه‌ی هه‌ولێر بوو راگه‌یاندنی یانه‌كه‌ی زیاتر گرنگی پێ ده‌دا ـ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش زیاتر گرنگی به یاریزانی شاره‌كه‌ی خۆی ده‌دا ، جارێكی دیكه ده‌ڵێم به‌داخه‌وه ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی شاری خۆمان یاری ده‌كه‌ین وده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین ناوی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رزبكه‌ینه‌وه.
* به‌رای تۆ كه‌سێك هه‌یه له پشتی په‌رده‌كار دژی تۆ بكات ؟
- هه‌بوو له سایه‌ی خواوه نه‌ماوه.
* كێ بوون؟
- ناویان ناڵێم وئه‌وانیش نه‌مان و له‌یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ركران .
* لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان چی بۆ كردوون ؟
- ده‌ڵێن هه‌ر یاریزانێك به‌شداری بكات 200$ دۆلاری ده‌درێتێ گه‌ر ده‌ستكه‌وتیش به‌ده‌ست بهێنی به‌گشت خه‌لاَتێكی ده‌كه‌ن (300) هه‌زار دینار.
* لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان نوێنه‌ری ئێوه‌یه؟
-من به‌نوێنه‌ری خۆمیان دانانێم چونكه تا ئێستا كه‌س نه‌هاتووه قسه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵدا بكات نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر ومامۆستا مومتاز رۆژێك نه‌هاتن بڵێن چیتان ده‌وێ وه‌ره دنیا قسه له له‌سه‌ر ئافره‌ت ده‌كات ئێمه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتمان به‌ده‌ستهێناوه، به‌رِێز وه‌زیری پێشمه‌رگه له مانگی یه‌كه‌وه به‌ڵێنی پێداوم كه زه‌وییم بداتی وپێی وتم دووجار نووسراوم بۆ پاریزگار كردووه وئێمه‌ش چووینه لای به‌رِێز پارێزگار ئه‌ویش پێی وتین دابه‌شكردنی زه‌وی وه‌ستاوه، حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌م بۆ بنووسن كه وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی داوای كردووه زه‌وییم پێ بده‌ن ، نازانم بۆ ئافره‌تیكی وه‌كو من نییه كه خاوه‌نی چه‌ندین ده‌ستكه‌وتم بۆ تۆپی پێ هه‌یه له‌لایه‌كی دیكه‌وه 45 ملیۆن وه‌یان 50 ملیۆن بۆ گۆرانیبێژان هه‌یه بۆ ئافره‌تێكی وه‌ك من نییه.
* ئه‌ی یه‌كێتی گۆرِه‌پان ومه‌یدانی كوردستان ؟
- ئه‌و ناوه‌م گوێ لێ نه‌بووه.
* ئه‌مه به‌كێشه پشتگیریتان ده‌كان ؟
- نه‌خێر.
* هاوكاریتان ده‌كات ؟
- نه‌خێر
* پاڵه‌وانیتان بۆ ده‌كاته‌وه؟
- له مانگی یه‌كه‌وه به‌نیاز پاڵه‌ونیه‌تی بكاته‌وه یانه‌ی سلێمانی یاریگای نادا و دهۆكیش هه‌روه‌تر ویانه‌ی هه‌ولێرش ده‌ڵێ یاریگامان له نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه نازانم ئه‌م ئه‌ندامانه چۆن كار ده‌كه‌ن كه نه‌توانین یاریگایه‌ك وه‌ربگرن پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی لێ بكه‌نه‌وه نازانم بۆ ناویان له‌خۆ ناوه یه‌كێتی كوردستان .
* ئه‌ی یه‌كێتی ئافره‌تان چی بۆ كردوون ؟
- هیچیان بوَ نه‌كردوم حه‌زم ده‌كرد ته‌نیا به ناردنی گۆڵێكیش پیرۆزباییان لێ بكردبامه من له چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تی ئاڵای كوردستان وعێراقم به‌رز كردوَته‌وه له پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك كه پله‌ی یه‌كه‌مم وه‌رگرت ئاڵای عێراقیان به‌رز كرده‌وه یه‌كێك له ئاماده‌بووان كه عه‌ره‌ب بوو وتی بژی مه‌سعود بارزانی بژی كورد كه ئه‌و كچه پاڵه‌وانه‌ی دروست كردووه توانی دوای 25 ساڵ جارێكی دیكه ئاڵای عێراق له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان به‌رز بكاته‌وه