نه‌جات عه‌بدولواحید یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر: هیچ سوودێكم له وه‌رزش نه‌بینیوه
*چۆن دهرِوانیته وه‌رزشى دوێنی و ئهمرِۆ؟
- پێشتر زۆر باشتر بوو له ئهمرِۆ، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه دهگهرِێتهوه ئه‌و كات وه‌رزش ئاره‌زوو بوو، بهلاَم ئێستا هه‌مووى پێچه‌وانه‌یه گه‌نجانمان هه‌یه كه‌س نییه پێیان رِابگهیهنن و بۆ ئه‌وه‌ى هانده‌رانیش بچنه یاریگا وسه‌یرى یارییه‌كانى یانه‌كانى خۆمان بكه‌ن نازانن هۆكارى چییه هانده‌ران ناچنه یاریگا.
*له كاتى لاویت چه‌ند جۆره یاریت ئه‌نجامداوه ؟
- یارییه‌كانى تۆپى پىَ، باله و مه‌له‌وانیم ده‌كرد و له مه‌له‌وانى یاریزانێكى باش بووم.
*له كام یارى زۆر سه‌ركه‌وتوو بویت ؟
- له تۆپى پىَ و مه‌له‌وانى زۆر سه‌ركه‌وتووبووم.
*یاده‌وه‌رییه‌ك هه‌رگیز له بیر ناكه‌یت له ژیانى وه‌رزشیت ؟
- خۆشترین یاده‌وه‌ریم ئه‌وه بوو له حه‌بانیه یاریمان ده‌كرد گۆلى یه‌كسان بوونم تۆماركرد وئه‌و كات له‌گه‌ڵ شورِته یاریم ده‌كرد.
*له چى زۆر نیگه‌ران ده‌بیت ؟
-من كه‌سێكى هێمن بووم، بهلاَم ئێستا له‌وه نیگه‌رانم وه‌رزش له شارى هه‌ولێر نه‌ماوه و به‌ره‌و كزبوون چووه ئه‌گه‌ر چه‌ند یاریگا و هۆلێكمان بۆ بكرێت ئه‌و كارێكى باشه .
*پێش ئه‌وه‌ى هاوسهرگهرى پێكبهێنى له ده‌رگاى خۆشه‌ویست نه‌دابوو ؟
- نه‌خێر ئه‌و جۆره شتانه‌م نه‌بووه .
*جوانترین رِهنگ له‌لاى تۆ چ رِهنگێكه؟
-رِهنگى شین و زه‌رد و سوور .
*به نرخترین وشه لاى تۆ چ وشه‌یه‌كه ؟
- قسه‌ى راستم پىَ بوترێت به‌نرخترین وشه‌یه لاى من.
*ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌رزش دۆستایه‌تیت ماوه ؟
- ئێستا زۆر كه‌م سه‌یرى وه‌رزش ده‌كه‌م ئه‌ویش به ته‌نیا ئه‌وروپیه‌كان .
*ئێوه له بنه‌ماڵه‌یه‌كى وه‌رزشین كامتان زیاتر سه‌ركه‌وتوو بوون له خێزانه‌كه‌تان ؟
- كه وه‌رزشم ده‌كرد دایك و باوكم ده‌هاتنه یاریگا سه‌یرى یاری كردنى منیان ده‌كرد زیاد-ى برام له ئه‌تله‌س یارى ده‌كرد ئامۆزاكانم یاریزانى باش بوون، بهلاَم من له هه‌موویان باشتر بووم .
* له كاتى یاریكردنت خۆت به قه‌رزارى كىَ ده‌زانى ؟
-هه‌رده‌م خۆم به قه‌رزارى ناسره فه‌ندى ده‌زانم، چونكه منى دۆزیه‌وه و هه‌موو هه‌ولێر منیان خۆشده‌ویست ته‌نیا له‌به‌ر جوانى ره‌وشتم
*كاتى خۆى به ئاستی چ یاریزانێك زۆر سه‌رسام بوویت ؟
-بیلیه، زۆرجار له سینه‌ما سه‌یرى مه‌شقه‌كانى به‌رازیلم ده‌كرد خۆشم له یاریگا دووباره‌م ده‌كرده‌وه.
*ئه‌ى ئێستا كىَ زۆر سه‌رسامت ده‌كات له یاریزانه‌كان ؟
- كریستیانۆ و میسى.
*نزیكترین هاورێ وه‌رزشیت كىَ بوو ؟
- شێردڵ ته‌حسین ومحه‌مه‌د عوسمان و فاروق سه‌ید حه‌سه‌ن و فاروق تۆفیق.
*له ژیانى وه‌رزشیت چه‌ند كارتى سوور و زه‌رد-ت به روودا به‌رزكراوه‌ته‌وه؟
- هیچ كارتێكى سوور و زه‌ردم وه‌رنه‌گرتوه .
*جوانترین گۆڵت كه تۆماركردبێت كام گۆڵ بووه ؟
-ئه‌و گۆڵه‌ى له حهبانهیه له یانه‌ی عوماڵم تۆمار كرد كرد زۆر جوان بوو.
*كام هه‌ڵبژارده‌ى جیهانیت خۆش ده‌وى َ؟
- ئیسپانیا و به‌رازیل .
*به بۆچوونى تۆ كىَ ده‌بێته پاڵه‌وانى مۆندیالى ئه‌مساڵ ؟
- هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانى به‌رازیل و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و ئه‌رژه‌نتین نزیكن له نازناوه‌كه.
*هێنانى یاریزانى عه‌ره‌ب له به‌رژه‌وه‌ندى وهرزشدایه، كه ئێستا یانه‌كانی كوردستان ژماره‌یه‌ك یاریزانیان هه‌یه ؟
-له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م یاریزانى عه‌ره‌ب بێت، بهلاَم به رێژه‌یه‌كى زۆر نه‌بێت با كورده‌كانى خۆمان زیاتر بێت.
*جارجار ده‌تبینین یارى ده‌كه‌ى له یاریگا بچووكه‌كان؟
-زۆر به‌كه‌مى یارى ده‌كه‌م،چونكه وه‌رزش تاریك بووه له به‌رچاوم ئه‌و هه‌موو خزمه‌تم بۆ شارى هه‌ولێر كرد، هیچ حیسابم بۆ نه‌كرا.
* بۆچى كاتى خۆى نه‌بوویته رِاهێنهر؟
- ئه‌وانه نایانهوىَ وه‌رزشه‌وانه‌كان نزیكى وه‌رزش بكه‌ون،با ئه‌وان یاریگا دروست بكه‌ن و ئێمه‌ش یاریزان ده‌ست نیشان بكه‌ین بزانه چ تیپێك دروست ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر باری داراییم باش بوایه، ئێستا تیپێكی میللیم دروست ده‌كرد و ده‌مكرد به‌یانه.
* له وه‌رزشه‌وانه دێرینه‌كان هیچ سودێكت بینیوه ؟
- كاتى خۆى به‌نیاز بوون پارچه زهویهكمان بدهنىَ، كه‌چى تا ئێستا نازانم چى به‌سه‌ر هات سوودی وام لێیان نه‌بینیوه.