له خولى نایابى عێراقى، هه‌ولێر به‌زه‌حمه‌ت له شه‌رگاتى برده‌وه
دوێنىَ سىَ شه‌ممه یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى هه‌ندرێن میواندارى یانه‌ى شه‌رگاتى پارێزگاى موسل كرد‌و یارییه‌كه‌ى لىَ برده‌وه.
دوێنىَ سىَ شه‌مه له میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 35ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى چه‌ندین یارى گرنگ له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى عێراقى ئه‌نجام بدرێت ،یانه‌ى هه‌ولێرى پێشه‌نگى یانه‌كانى كۆمه‌له‌ى باكور وكوردستان له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى هه‌ندرێن به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له هانده‌ران رووبه‌رووى یانه‌ى شه‌رگات بووه له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یانه‌ى شورگات له خوله‌كى 23ى یاریه‌كه توانى گۆلێك له رێگاى یاریزان رافد خه‌له‌ف تۆماربكات دواى ئه‌م گۆله‌ش یاریزانانى هه‌ولێر پاڵه‌په‌ۆستى زۆریان خسته سه‌رگۆڵى یانه‌ى شه‌رگات و له‌خوله‌كى 39ى یارییه‌كه ئه‌حمه‌د سه‌لاح توانى گۆڵى یه‌كسان بوون تۆماربكات ،له خوله‌كى 40ى یارییه‌كه‌ش سه‌هل نعیم به لێدانێكى جوان توانى گۆلى دووه‌م بۆیانه‌ى هه‌ولێر تۆماربكات ئه‌م گێمه به‌م ئه‌نجامه بۆیانه‌ى هه‌ولێر به‌كۆتایى هات .
له‌گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ولێر چه‌ند هێرشیكیان برده سه‌رگۆڵى یانه‌ى شه‌رگات به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سود له خوله‌كى 60 یارییكه ئه‌حمه‌د سه‌لاَح لێدانێكى سزاى بۆیانه‌ى هه‌ولێر له كیس دا و یارییه‌كه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى هه‌ولێر به‌ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ كۆتایى هات و یانه‌ى هه‌ولێر كۆى خاڵه‌كانى بۆ76خاڵ به‌رز كرده‌وه له پێشه‌نگى یانه‌كان مایه‌وه ،یانه‌ى جه‌وییه‌ش به‌رامبه‌ر یانه‌ى مه‌سافى جنوب تووشى دۆران هات به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر .