فیفا داواى لێبوردن له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را ده‌كات

فیفا داواى لێبوردن له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را ده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
به‌هۆى هه‌ژمارنه‌كردنى گۆڵێكى رِاست و دروستى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را له‌یارى به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا یه‌كێتى تۆپی پێی جیهان به‌فه‌رمى داواى لێبوردنى له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را كرد.

له‌یارى نێوان ئینگلته‌را و ئه‌ڵمانیا كاتێك هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را به‌ ئه‌نجامى دوگۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌دوا بو یاریزان (لامپارد) گۆڵێكى تۆمار كرد به‌لاَم ناوبژیوان به‌بانوى ده‌رنه‌چونى تۆپه‌كه‌ له‌ هێڵی گۆڵ گۆڵه‌كه‌ى رِه‌ت كرده‌وه‌، زۆرێك له‌ چاودێرانى وه‌رزشی به‌هۆكارى دۆرِاندنى ئینگلته‌را ده‌زانن.

(پلاته‌ر) سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێى جیهان ناسراو به‌ فیفا داواى لێبوردنى له‌ ئینگلته‌را كرد و ئاشكراشی كرد كه‌ فیفا سه‌رقاڵى كاركردنه‌ بۆ هێنانى ته‌كنه‌لۆژیا بۆ ناو یاریگا تا هه‌ڵه‌ له‌ یاریگاكان رِونه‌دات.

شایانى باسه‌ ئه‌ڵمانیا توانى به‌ئه‌نجامى 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را بباته‌وه‌ و خۆى بگه‌ێنێته‌ قۆناغی هه‌شتى مۆندیال كه‌ برِیاره‌ به‌رامبه‌ر ئه‌رژه‌نتین یارى بكات.
Top