به‌رشه‌لۆنه‌ به‌فه‌رمى ده‌ستبه‌ردارى تێری هێنری بوو

به‌رشه‌لۆنه‌ به‌فه‌رمى ده‌ستبه‌ردارى تێری هێنری بوو
گولاَن-ساڵح محمد

یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانى یانه‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا (تێری هێنری) گه‌یشتونه‌ته‌ رِێكه‌وتن بۆ جێهێشتنى به‌رشه‌لۆنه‌، ئه‌مه‌ش پێش ته‌واو بونى بۆندى هێنریه‌ له‌به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ یه‌ك ساڵ.

به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ستبه‌ردارى هێنری بو پێویسته‌ له‌ وه‌رزى هاویندا تێری هێنری یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ جێبهێڵێت و رِوبكاته‌ یانه‌یه‌كى تر ئه‌مه‌ش به‌پێی رِێكه‌وتنى نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ و یاریزانى ناوبراو.

هێنرى ته‌مه‌ن 32 ساڵ له‌ ساڵى 2007 رِوى كرده‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ و توانى چه‌ندین نازناوى گرنگ بۆ یانه‌كه‌ى به‌ده‌ستبهێنێت.
Top