لۆف و كاپیلۆ ئاماده‌ن بۆ رِوبونهوه
دواى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا به‌یه‌كه‌مى كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌م بۆ قۆناغی 16 رِوبهرِوى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌راى خاوه‌نى پله‌ى دووه‌مى كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه چاوهرِىَ ده‌كرێت یاریه‌كى به‌هێز ببێت و رِوبهرِوبونهوهیهكى به‌هێز له‌نێوان هه‌ردو هه‌ڵبژارده ببێت به‌جۆرێك دیارى كردنى براوه پێش یاریه‌كه ئه‌سته‌م بێت.
رِاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا (یواكیم لۆف) ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ یارى كردن به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را و به‌سه‌ره‌تای مۆندیال بۆ ئه‌ڵمانیه‌كان ناوى برد.
له‌لای خۆشیه‌وه (فابیۆ كاپیلۆ) رِاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را هیواى خواست كه ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و هانده‌رانى له به‌ژدارى كردنى (واین رِۆنى) هێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان دڵنیا كرده‌وه دواى ئه‌وه‌ى له‌یارى به‌رامبه‌ر سلۆڤینیا به‌هۆی پێكانه‌وه یاریه‌كه‌ى جێهێشت.