له خولى نایابى عێراقى، هه‌ولێر21مین سه‌ركه‌وتنى تۆماركرد
له میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى یانه‌ى هه‌ولێر له یانه‌ى كاره‌باى میوانى برده‌وه.
له میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 29ى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى له قۆناغى دووه‌م ئێواره‌ى رۆژى شه‌مه له سه‌ر یاریگاى یانه‌ى هه‌ندرێن له شارى هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌ران هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر وكاره‌با به‌یه‌ك گه‌یشتن له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یانه‌ى هه‌ولێر توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و دووگۆڵ له رێگاى یاریزان موسلیم مبارك تۆماربكات له خوله‌كه‌كانى 3-38ئه‌م گێمه‌ش به‌ئه‌نجامه كۆتایى هات .له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر نیازیان گۆلى زیاتر بوو له‌م نواه‌شدا یانه‌ى هه‌ولێر توانى گۆلى سىَ یه‌م له رێگاى یاریزان هه‌لگوردمه‌لا مه‌حمه‌د له خوله‌كى 56تۆماركرد‌و له خوله‌كى 76یاریزان عه‌باس حه‌سه‌ن توانى تاكه گۆلى یانه‌ى كاره‌با تۆماربكات و یانه‌ى هه‌لوێریش كۆى خاله‌كانى بۆ67خاڵ به‌رز كردوه و 21مین سه‌ركه‌وتنى له خوله‌كه تۆماركرد .