راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا: له‌تواناماندایه‌ ئه‌ستێره‌كانی سه‌ر درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان بكه‌ینه‌ چوار ئه‌ستێره‌

راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا: له‌تواناماندایه‌ ئه‌ستێره‌كانی سه‌ر درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان بكه‌ینه‌ چوار ئه‌ستێره‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا یواكیم لۆف راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ناسراو به‌ (مانشافت)، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو لێدوانه‌كانی پێشووتری خۆیی و راهێنه‌رانی پێش خۆیشی كه‌ ده‌یانگوت ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ببرِێ، لۆف دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌مجاره‌ له‌ مۆندیالی باشووری ئه‌فریقیا ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێ بۆ جاری چواره‌م له‌مێژووی خۆیدا جامه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنێ و ئه‌ستێره‌كانی سه‌رسینگی ببێته‌ ژوار دانه‌ ئه‌ستێره‌.

له‌وه‌لاَمی پرسیارێكی رۆژنامه‌نوسێكدا ئایا ئه‌ڵمانیا ده‌توانێ له‌ باشووری ئه‌فریقیا بتوانێ بۆ جاری ژواره‌م جامی جیهانی به‌ده‌ست بێنێ، له‌ كاتێكدا ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌ مۆندیالی 2006 توانی پله‌ی سێه‌م به‌ده‌ست بێنێ و له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2008 یش توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بێنێ ئایا ئمانه‌ به‌ڵگه‌ نین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌ڵمانیا ئه‌مجاره‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێ؟

له‌وه‌لاَمدا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا گوتی: هه‌موو كارێك كه‌ ئیراده‌ی له‌گه‌ڵ بوو ده‌توانی تێیدا سه‌ركه‌وتووبێت، كه‌ ئه‌م رووحییه‌ت و ئیراده‌یه‌ له‌لای ئه‌ڵمانیا گرِی گرتووه‌ هاورِێكانی كاپتنی تیپه‌كه‌مان میكایل بالاك توانایان هه‌یه‌ ئه‌و بۆشاییه‌ گه‌وره‌یه‌ پرِبكه‌نه‌وه‌ كه‌ بالاك و گۆڵچی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌مان رێنی ئادله‌ر به‌ر له‌مۆندیال تووشی پێكان بوون. به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ڵمانیا ناوێكی گه‌وره‌ی پاڵه‌وانه‌تیه‌كانه‌و توانای هه‌یه‌ جامه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنێ.

برِیاریشه‌ ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌یه‌كه‌م یاری مۆندیالدا رووبه‌رِووی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا ببێته‌وه‌.
Top